گواردیۆلا ئەلەفێسی دەوێت

ڕۆژنامەکانی بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی هەوڵی گرێبەست کردن لەگەڵ دانی ئەلەفێسی بەڕازیلی دەدات و لەسەرداواکاری پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر دەیەوێت ئەلەفێس ڕازی بکات بە پەیوەندیکردن بە سیتیەوە
هەروەها ڕۆژنامەکە ئەوەی ئاشکرا کردوە یانەی مانچستەرسیتی ئامادەیە ٤٨۰ هەزار پاوەن وەک موچەی مانگانە بداتە ئەلەفێس
شایەنی باسە ئەلەفێس گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەک نیەو دەتوانێت بەئازادی هەریانەیەکی بوێت هەڵی بژێرێت
ئەلەفێس پێشتر بۆ یانەکانی سیفیلیەو بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس و پاریس سانتجێرمان یاری کردوەو لە ۷/۱ ئەمساڵەوە گرێبەستی لەگەڵ پاریس کۆتای هات
ئەلەفێس تاکە یاریزانە کە خاوەنی ٤۳ نازناوە لەگەڵ یانەو هەڵبژاردەکەی

سەرنجی خۆت بنووسە