پێنج شه‌ممه‌ , 6 ئاب 2020

ترش بۆ توشبووانی‌ شه‌کره‌ به‌سووده

ڕێژنه‌ میدیا

 

به‌وته‌ی‌ زانايان، ترش ڕێژه‌ی‌ به‌رزی‌ شه‌کره‌ی‌ ناو خوێن داده‌به‌زێنێت‌ و ئه‌و که‌سانه‌ی‌ که‌ شه‌کره‌یان هه‌یه‌ سودێکی‌ زۆری‌ لێوه‌رده‌گرن، میکرۆبه‌کانی‌ ناو جه‌سته‌ش ده‌کوژێت، له‌لایه‌کی‌ دیکه‌وه‌ خوێنبه‌ربوون ده‌وه‌ستێنێته‌وه‌ و تای‌ گه‌رمیش داده‌به‌زێنێت.
باس له‌وه‌شكراوه‌‌، ئه‌گه‌ر ترش له‌گه‌ڵ ئاو تێکه‌ڵ بکرێت ‌و غه‌رغه‌ره‌ی‌ پێبکرێت، ئه‌وا به‌سووده‌ بۆ نه‌خۆشییه‌کانی‌ ناو ده‌م ‌و ددان، ئه‌گه‌ر ترشه‌که‌ بکوڵێنن ‌و ئاوه‌که‌ی‌ بخۆنه‌وه‌، ئه‌وا له‌ژه‌هراویبوون ده‌تانپارێزێت. به‌ڵام شاره‌زایان هۆشدارییان داوه‌ به‌و که‌سانه‌ی‌ که‌ فشاری‌ خوێنیان هه‌یه‌، ترش به‌کارنه‌هێنن.