پێنج شه‌ممه‌ , 6 ئاب 2020

حکومەتی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی دۆخی دارایی و پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆده‌بێته‌وه‌

ڕێژنه‌ میدیا

 

حکومەتی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی دۆخی دارایی و پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چەند پرسێکی دیکە، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە کۆدەبێتەوە.

 

د.جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ئامادەبوونی شاندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردوی په‌رله‌مانی كوردستان، ئەمڕۆ لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی دارایی، موچەی فەرمانبەران و دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە.

ئەوەشدەخاتەڕوو، پرسی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، پلانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێکی دیکە دەبن لە تەوەری گفتوگۆکانی ئەنجومەنی وەزیران.