پێنج شه‌ممه‌ , 6 ئاب 2020

پۆلیسی سلێمانی : پلانی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان ئاشكراكرد

ڕێژنه‌ میدیا

 

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ رۆژانی پێش جەژنی قوربان و كاتی جەژنیش پلانی تۆكمەیان داڕشتووە و هێزەكانیان لەئامادەباشیدان.

 

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز ئامادەكارییەكان تەواو كردووە، لەهەموو شوێنێك مەفرەزە هەیە، لەنێو بازاڕدا هێزەكانی نەهێشتنی تاوان بەپیاو و ئافرەت هەن، لەگەڕەكەكانیش مەفرەزە هەیە، تا جەژن و بۆنەكانیش تەواو دەبن هێزەكانیان لەئامادەباشیدان.

ناوبراو روونیكردەوە، لەڕۆژانی جەژنیشدا لەسەرقەبران هێزەكانیان ئامادە دەبن و تەندروستیش بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا چ داوایەكیان لێبكات جێبەجێی دەكەن، داواكاریشن لەهاوڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن.

رۆژی هەینی 31ی تەموز یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە و بەپێی نەریتی ئاینی ئیسلامیش ئەو جەژنە چوار رۆژ دەخایەنێت.

س _ وێسگه‌