پێنج شه‌ممه‌ , 6 ئاب 2020

سوودە شاراوەکانى مێخەک بۆ تەندروستى مرۆڤ بزانه‌

ڕێژنه‌ میدیا

 

دارى مێخەک و تۆوەکەى بۆنێکى خۆشى هەیە و لەگوڵەکەشى ڕۆن دروست دەکرێت، جگە لەوەى کە مێخەک دەکرێت بەبەهارات و بۆ خۆشکردنى بۆنى خواردنەکان بەکاردەهێندرێت.
شارەزایان باسیان لەوەکردووە، کە مێخەک جگە لە بۆنە خۆشەکەى سوودێکى باشى بۆ تەندروستى هەیە، چونکە میکرۆبەکانى ناو جەستە دەکوژێت و هاوکارى نەهێشتنى ئازارى ددانەکان دەکات، بەهۆى ئەو تایبەتمەندییەوە لەلایەن پزیشکەکانەوە زۆر بەکاردەهێندرێت و گرنگى پێدەدرێت .
مێخەک بۆنى دەم ناهێڵێت، بەتاڵکەڕەوەى غازى ناو سکە، هەروەها ماندووێتى جەستە و مێشک لەناو دەبات، دڵ و هزر و بیر و سستمى بەرگرى جەستە بەهێز دەکات، ئەگەر وەکو بەهارات بخورێت، ئەوا ئیشتاهى خواردن دەکاتەوە و هەرسکردن ئاسان دەکات، گەدە و سنگیش بەهێز دەکات، گوڵى مێخەکیش هۆکارى نەهێشتنى بەڵغەمە و کۆکە ناهێڵێت، ئارەزووى سێکسکردن زیاد دەکات، دڵ تێکەڵبوون ناهێڵێت و ڕیگرى لەڕشانەوە دەکات، هەروەها پلەى گەرمى جەستە دادەبەزێنێت و سکچوونیش دەوەستێنێتەوە.
شارەزایان ئەوەشیان ئاشکراکردووە، ئەگەر چاى مێخەک بخورێتەوە، ئەوا ئازارى قوڕگ ناهێڵێت، ڕۆنەکەشى کێشەکانى ڕۆماتیزما کەمدەکاتەوە.