پێنج شه‌ممه‌ , 6 ئاب 2020

ئایا كچان خۆشه‌ویستی یه‌كه‌میان له‌بیر ئه‌كه‌ن ؟

ڕێژنه‌ میدیا

 

هەمیشە گوێبیستی ئەوەبوین کە خۆشەویستی یەکەم ئاسان نییە لەبیربکرێت، بەڵام راستیەکە ئەوەیە لەبیرکردنی خۆشەویستی یەکەم بەپێی تەمەن و جۆری خۆشەویستی و تەنانەت جۆری جیابونەوەکە دەگۆڕێت.

بەپێی هەواڵێکی hiamag خانمان بۆ لەبیرکردنی خۆشەویستی یەکەمییان باشتر دەتوانن بەسەر دڵیاندا زاڵ ببن بە بەراورد بە پیاوان، بەڵام لەناخەوە ناتوانن ئەو کەسە لەبیربکەن کە لە تەمەنێکی پێگەیشتوییدا خۆشیانویستوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، خانمان لە تەمەنی پێگەیشتوییدا بەڕاستی دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە، ئەگەر ئەو کەسەی دەبێت بە یەکەمین خۆشەویستییان لە تەمەنی پێگەشتویی خانمەکە بێت، ئەوا بە ئاسانی لەبیرناکرێت.

هاوکات ئەگەر یەکەمین خۆشەویستی خانمان لە تەمەنی هەرزەکاری بێت، بەزویی لەبیردەکرێت، چونکە لەسەر بنەمای بیرکردنەوەیەکی لۆژیکی ئەو خۆشەویستییە دروستنەبوە و تەنیا ئارەزوییەکی کاتی بوە.