پێنج شه‌ممه‌ , 6 ئاب 2020

ئێران سندوقە ڕەشەکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە ڕادەستی فەڕەنسا دەکات

ڕێژنه‌ میدیا

 

کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوە ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند ئێران سندوقە ڕەشەکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکەی، کە لە مانگی 1 بە هەڵە خرایە خوارێ، ناردووە بۆ فەڕەنسا بۆ لێکۆلێنەوە.

نزیکەی 176 کەس لەناو ئەو فڕۆکەیە گیانیان لەدەستدا کاتێک سوپای پاسداران، موشەکێکیان بەهەڵە گرتە ئەو فڕۆکەیەی هێڵی ئاسمانی نێونەتەوەیی ئۆکرانیا.

ئاژانسی دەنگوباسی نیمچە فەرمی ILNA لە زاری موحسن بەهارڤەند جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێونەتەوەیەوە دەڵێت سندوقە ڕەشەکانی فڕۆکەکە ڕۆژی هەینی لەلایەن دەسەڵاتی گەشتی ئاسمانی سڤیلی و لەسەر بڕیاری دادوەرێک ڕەوانەی پاریس کراوە.

ئەو دەڵێت فەرەنسا لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستدەکات بە خوێندنەوەی داتاکان و ستایشی حکومەتی فەرەنسای کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگییەکانی لەگەل شاندی ئێران لە فەرەنسا.