پێنج شه‌ممه‌ , 6 ئاب 2020

هۆکارى ڕشانەوەی منداڵ چیه‌ ؟ له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر وه‌رگره‌

ڕێژنه‌ میدیا

 

شارەزایانى بوارى تەندروستى ئاشکرایانکردووە، دواى تێرکردنى منداڵەکەت، ڕشانەوەى بەشێوەیەکى کەم ئاساییە، ئەو منداڵانەى کە بەشیرى دایک بەخێودەرکرێن، بەشیوەیەکى کەمتر دەڕشێنەوە، بەڵام ئەو منداڵانەى کە بەشیرى وشک بەخێودەکرین، ئەگەر لەگەڵ ڕشانەوەکەیان سکچونیشى لەگەڵدا بێت، ئەوا پێدەچێت هۆکارەکەى (گەدە و هەوکردنى ڕیخوڵە)یان بێت، ئەمە نەخۆشییەکى زور جدییە، باشە پێویستە لەو حاڵەتەدا چى بکەن؟
پێویستە بەکارهێنانى شیرى وشک بۆ ماوەى (24) کاتژمێر ڕابگرن، سێ کەوچک چاى دەرمانى (گلیکۆز) و (200) ملیم ئاوى شلەتێنى بدرێتێ.
ئەگەر منداڵەکەت لەدواى ماوەى (8) کاتژمێر لەتێرکردن، هەر ڕشایەوە و زمانى وشک بوو چاوى چاڵ بوو، هەروەها بۆ ماوەى (6) کاتژمێر پیسایی نەکرد، ئەوا دەبێت منداڵەکەت بەزووى بیگەیەنیتە لای پزیشک.
ئەگەر بەشیرى وشک منداڵەت بەخێو دەکەیت، دەبێت مەمکە شیرەکەى بەئاوى شلەتێن ئامادە بکەیت، بۆ ئەوەى غازات لاى منداڵەکە دروست نەبێت.
گرنگترین هۆکارى ڕشانەوەیەش ئەوەیە، کە منداڵ لەکاتى مژینى مەمکەکەیدا، هەواش هەڵدەمژێت، بەڵام ئەگەر دواى هەموو جارێک لەمژینى مەمکەکەیدا ڕشایەوە و دووبارە برسى بوو، ئەوا ئەوکاتە پێدەچێت منداڵەکەت تووشى نەخۆشى (پیلۆر شەنۆز)بووبێت، بەهوى ئەوەى نێوان (گەدە و ڕیخوڵەکان) لەبەر گیراندان، ڕیخۆڵەکان چوڵ دەبن و هیچیان تیانامێنەتەوە، هەربۆیە ڕشانەوە لەشێوەى پژان و فیشقە دەبێت، لەوانەیە لەو کاتەشدا پێویستە نەشتەرگەرى بۆ منداڵانى ئەو نەخۆشییە بکرێت.