پێنج شه‌ممه‌ , 6 ئاب 2020

بەبەشداری زیاتر لە (144) هەزار خوێندکار تاقیکردنەوەکانی پۆلی (12) دەستیپێکرد

ڕێژنه‌ میدیا

 

ئەمڕۆ بەبەشداری زیاتر لە 144 هەزار قوتابی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

 

 
كاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد، جیاواز لە ساڵانی رابردوو قوتابیان بە گرتنەبەری رێكار و رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەچنە ھۆڵەكانی تاقیكردنەوە.

 

كۆی گشتی ئەو قوتابیانەی ئەمساڵ بەشداری لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 دەكەن 144 ھەزار و 142 قوتابییە 51 ھەزار و 453 لە ھەولێر و 40 ھەزار و 405 لە سلێمانی و 42 ھەزار و 965 لە دھۆك و دوو ھەزار و 366 قوتابی لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە.

 

پێشتریش ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند،  تاقیکردنەوەکان لە کات و وادەی خۆیدا لە ژێر رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستییدا ئەنجامدەدرێن،جیاواز لە ساڵانی رابردوو بۆ ئەمساڵ لە هەفتەیەکدا تەنیا دوو تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێن، پێویستە هەر خوێنکارێک بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکات ماسک بەکاربهێنێت.