پێنج شه‌ممه‌ , 6 ئاب 2020

نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی شه‌ش له‌ سلێمانی دیاریكرا

ڕێژنه‌ میدیا

 

قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی رابردوو (33) دینار و نیو دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە ئه‌م مانگه‌ بیست و چوار سه‌عات كاره‌با دابین ده‌كرێت.

 

قایمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکردوە ئەم مانگە تێکڕا مۆلیدەکان لە نێوان (160) کاتژمێر بۆ (185) کاتژمێر کاریان کردوە بەم پێیەش نرخی ئەمپێرێک لە نێوان پێنج هەزار بۆ شەش هەزار و250 دینار دەبێت و نرخەکەش لەگەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاوازە.

قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە،بۆ مانگی تەموزیش هەر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان لەدوای 10 خولەک كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌ بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.