پێنج شه‌ممه‌ , 6 ئاب 2020

دونـیا لەفەلسەفەی خێرەوە چۆن گۆڕا بۆ دونیای شەڕ؟

ڕێژنه‌ میدیا

 

گەر بپرسین ئەمە خۆی ھۆکار گەلێکی بەچاو بینراو ناشیرین و پیلان بۆ داڕێژراوە، کەچۆن چەمکی دەسەڵات و خەڵک لەخاڵێکدا پێکەوە گرێیان داو دەسەڵاتدارە سەقەت و نەخوێندەوارەکان ھاتن کەچۆن کۆمەڵگا نقوم بکەن لەئایدیاو فکرە ناشێرینەکانی خۆیان .

 

ھەر لە فێرکردنی بورجوازییەتێکی ناشیرین تا ئەو پەڕی بەکۆیلە بوونی تاکەکان لەڕوانگەی سێکس و نان و ئازادیدا تا ھەرچی چەمکی جوانی ژیان و ئاین و بەشەکانی ترە بیخاتە ژێر پێڵاوەکانی، تەنھا لەبەر خاتری دونیای سێکس و ئازادیدا، کە لەئەساسدا ئێرە ئەو دونیای خۆرئاواییە نیە و بگرە ئێرە بەھەرە دیوە ناشیریینەکەی دوونیاو وە مرۆڤبوونیشە

کەتاکەکانی بەپیلانەوەتەنھا بیری بۆ پارەو سێکس ئاراستەکراوە بۆیەشە ئێستا حاڵەتەکە ئەوھاییەو حاڵمان نقوم بووە لەئازاردا، کـە لێرەدا ئەمە ھەر دیوە ترسناکە ناشیرینەکەی نیشتیمانی ئێرەیە، کە پەروەردەی تاکەکانی ئێرە زۆربەی زۆری پەروەردەی دەستی دەسەڵاتە بەدەرەجە یەک و دواتر ڕایەگاندنەکانیانە، کەچۆن تاکەکان لە پەروەردە خێزانیەکە بەتەواوەتی دەربێنن

 

کەبەرەو ئاراستەیەک مل ئەنێ ڕێک کوێرانە بەرەو دەسەڵات دەڕوات و ھیچ نابینێ وەک بڵێین ئەوەی ڕێک وەک بەرنامەی ژیانی بۆی داندرابێ تەنھا ئەوەیان دەبینێت کە ئەویش دیسانەوە پارەو سێکسەکەیە، کەلەپەناشیدا دوای ئازادییەکی ناموقوڵانە دەکات کەھەتا دونیایە نایگاتێ و غەم بەدەرونیان دەدات و لەکۆتا کۆمەڵگایەکی نەخۆش و سەقەت پەروەردە دەبێت و ئەوانە دێننە پێش کەشێت و سەقەت و کەڕن و ئەوان تەحەکووم بەھەموو کۆمەڵگاوە دەکەن کە بڵێن ئەھا بەس ئێمەین

 

لێرەدا ئێستا ئەوەی ویستی دەسەڵاتە پیلانەکەیەتی و سەدی سەد پێکاویەتی و کۆمەڵگایەکی تاریکایی و نەخۆش و ئەدمـانی خۆستۆتە ناو جێگا بۆ ئەوەی بەردەوام خەونی ڕەش و سپی ببنین، وا خەمی نیەو میلەتێک بۆی دەڕوا بەرێوەو کەجارێکی تر ھەرگیز خەمی ھەستان و ناڕەزایی و خۆپێشاندانیشی نەبێت، کە بزانێت بەڕاستی میلەتێک بەبیرکردنەوەی دارستانەکان دەژیت و بیر دەکاتەوە دەنـا ئایا مەعقوڵ چیە؟ بۆ دەبێ میلەتێک ژیان و گوزەرانی تەنـھا بـۆ پارەو سێـکس و نان  بـێت!