پێنج شه‌ممه‌ , 6 ئاب 2020

چەند زانیاریيەکى گرنگ دەربارەى خواردنى ڕەشکە بۆ تەندروستى مرۆڤ

ڕێژنه‌ میدیا

 

هەمیشە لێکۆڵەوەرانى بوارى تەندروستى باسیان لە گرنگى خواردنى ڕەشکە کردووە بۆپاراستنى تەندروستى مرۆڤ و بەهێزکردنى سستمى بەرگرى لەش، لێرەدا چەند سوودێکى دیکەى ڕەشکە دەخەینە ڕوو 

بەسوودە بۆ نەهێشتنى قەبزى، هاوکارى زوو باشبوونەوەى برین دەکات و سەرئێشە ناهێڵێت،بەرزبوونەوەى ڕێژەى شەکر لە خوێندا دادەبەزێنێت، ڕەشکە بەهۆى دەوڵەمەندى بە (ڤیتامین و پرۆتینەکان) ڕێگرى لە تووش بوون بەشێرپەنجەى جگەر و مەمک و پرۆستات دەکات.

 

 دورت دەخاتەوە لە تووش بوون بە نەخۆشى ئەنفلۆنزا و کۆکە و رۆماتیزم، بەهۆى هەبوونى مادەى(تیمۆکینۆن) لەناویدا بۆ نەخۆشییەکانى ئەگزیما و ئەلزەهایمەرە و حەسیاسییەت زۆر سوود بەخشە، لە هەمان کاتدا خواردنى ڕەشکە هەرسکردنى خواردن ئاسان دەکات.

 

ئەو کەسانەى کە جگەرە و مادە کحولییەکان زۆر بەکاردەهێنن و جگەریان تووشى کێشەى تەندروستى بووە، پێویستە زیاتر گرنگى بە خواردنى ڕەشکە بدەن لەچاو کەسێکى ئاسایى کە ئەو کێشەیەى نییە،هەروەها ڕەشکە پارێزگارى لە دڵ دەکات و کێشەکانى هەناو چارەسەرەکات، شیرى دایک زیاد دەکات و ئەو پەڵە و لەکانە ناهێڵێت کە دواى منداڵبوون لەسەر پێستى ئافرەت دروست دەبێت.