هەولێر : کۆبونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی دەستیپێکرد

ڕێژنه‌ میدیا

 

 

شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن سەردانی شاری هەولێریان کرد و لەگەڵ شاندێکی کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆبونەوەدان.
 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە (29-6-2020) شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەراندن سەردانی شار هەولێریان کرد و لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، لەبارەگای سەرەکی ئەو حزبە کۆبونەوە.
 
 
ئەم سەردانەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ لای کۆمەڵی ئیسلامی، لە درێژەی ئەو زنجیرە سەردانانەدایە بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێم و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا.
 
 
هاوکات دوێنی شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بەمەبەستى دروستکردنى کۆدەنگى لەسەر ئەنجامدانى چاکسازى و چەند پرسێکی پەیوەست بە دۆخی هەرێم، سەردانى لایەنە سیاسیەکان دەکەن، ئامانجی سەردانەکانیشیان دانانی بەرنامەیەکی ورد و خوێندنەوەیەکی ورد و بابەتییانەیە بۆ واقعی ئێستای هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی کۆدەنگییەک دروست بکەن، بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ رزگارکردنی دۆخی هەرێم لەو قەیرانانەی تێیکەوتووە.
 
سەرنجی خۆت بنووسە