له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ زیانه‌كانی خووی نهێنی ( ده‌سپه‌ڕ ) بۆ ڕه‌گه‌زی كچ و كوڕ بزانه‌

ڕێژنه‌ میدیا

 

زۆریك له‌ كچان و كوڕان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسی خۆیان له‌ كاتی نه‌بوونی یا ئاماده‌نه‌بونی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر خووی نهێنی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن .

خووی نهێنی بریتیه‌ له‌ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسی به‌ده‌ستی خوودی كه‌سه‌كه‌ خۆی یاخوود له‌ ڕێگای لێكخشاندن .

ئه‌م كاره‌ش له‌لایه‌ن زۆڕێك له‌ كه‌سانی پڕؤفیسۆر و كه‌سانی ئاینی به‌ كارێكی ناڕه‌وا و نابه‌جئ وه‌سف ده‌كڕیت و لای هه‌ندیكی تر ئه‌وترئ كه‌ شتێكی ئاساییه‌ .

ێیمه‌ له‌و بابه‌ته‌دا زیانه‌كانی خووی نهێنی ( ده‌سپه‌ر ) ده‌خه‌ینه‌ ڕوو …

بۆ ڕه‌گه‌زی مئ

1-هەوكردن لەئەندامەكانى زاوزێ و ئەندامى منداڵبوون (الرحم).

2- هەوكردن لە بۆڕییەكانى میزلدان و تیكچوونى گورجیلە.

3- تووشبوون بە كەرو و ڤایرۆس و میكروبە جوراوجورەكانى كۆئەندامى زاوزى و هەوكردنیان و تووشبوون
بەنەزۆكى (عقم) دواى هاوسەرێتى.

4- پەردەى (غشاء البكارة‌) لە كچان تێك دەچێت ئەگەر ئیشەكە بە‌ هەڵە ئەنجام بدات.

5- هەست كردن بە لاوازییەكى سێكسى لە دواى هاوسەرێتى.

6- نائارامیەكى دەروونى و هەست كردن بەترس لە هاوسەرێتى.

دووەم: بۆ ڕه‌گه‌زی نێڕ

1- زوو هاتنەدەرەوەى تۆماو (السائل المنوي)واته (سرعە القذف).

2- لاوازى سێكسی له دواى ژنهێنان.

3- هەو كردنى برۆستات و ئەندامى دروستكەرى تۆماو.

4- دروست بوونى دومەڵێكى ئاوى لەبەشى ئەندامى زاوزێ.

5- نه زۆكى (العقم Sterility).

6- هەست بوون بەترس و كەم تەرخەمى و ماتبوون و دووركەوتنه وه له ژنهێنان.

 

بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌و خوه‌ نهێنیانه‌ ئه‌م چه‌ند زانیاریانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ 

+- باشترین چارەسەر بۆ ئەم مەبەستە هاوسەرگیریه‌ .
+- له‌كاتی بوونی حاڵه‌تی به‌رزبونه‌وه‌ی جنسی واچاكه‌ بڕؤیته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ یاخوود ده‌مووچاوت به‌ ئاوی سارد بشۆیت .
+- پاراستنى چاو لە بینینى فیلمى سێكسی.
+- سایته‌ پۆڕنۆگرافیه‌كان لای خۆت بلۆك بكه‌ له‌لایه‌ن ئایپی خه‌ته‌كه‌ته‌وه‌ یا به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌و سایتانه‌

 

سەرنجی خۆت بنووسە