ئه‌م سووده‌ گرنگانه‌ی په‌ڵپینه‌ بزانه‌

ڕێژنه‌ میدیا

 

 
 
پەڵپینە یەکێکە لەو ڕووەکانەى کە لەوەرزى هاوین دا دەڕوێ و گرنگیەکى زۆر بە خوارنى دەدرێت, پەڵپینە لەگەڵ تامە خۆشەكەى چەندین سوودى تەندروستى هەیە بۆمان، پەڵپینى مرۆڤ لە تووش بوون بەنەخۆشى شێرپەنجە دەپارێزێت و هەروەها کۆڵیسترۆَلە زیان بەخشەکانى ناو خوێن لەناو دەبات.
 
 
سودێکى دیکەى خواردنى پەڵپینە بۆ تەندروستى دڵ سوود بەخشە و لە هەمان کاندا چەورى لە خوین دا کەم دەکاتەوە، ئەو کەسانەى کە خوازیارن کێشى لەشیان دابەزێنن پێویستە پەڵپینە یەکێک بێت لە ژەمە خواردنەکانیان .
 
پەڵپینە بڕێکى باشى ڤیتامینەکانى تێدایە و هەر بەو هۆکارەش ڕێگرى لە دروست بوونى هەوکردن لە کۆئەندامى هەرس دەگرێت، لە هەمان کاتدا بۆ نەهێشتنى سەرئێشە زۆر بەسوودە.
سەرنجی خۆت بنووسە