له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ هه‌رگیز نابێت لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندی خۆشەویستی دابنێیت

ڕێژنه‌ میدیا

پەیوەندی و ژوانبەستنی ئۆنلاین یەکێکە لە پەیوەندیە باوەکان کە لەم سەردەمەدا بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە، کە گەنجان لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیوەندی سۆزداری دادەنێن، بەڵام لایەنی نەرێنی زۆرترە و لەبەر چەند هۆکارێک پێویستە بە ئۆنلاین پەیوەندی دانەنێیت.
 
یەکەم: زۆر کات ئەو کەسانەی لەتۆڕە کۆمه‌ڵایەتییەکان پەیوەندی خۆشەویستی دادەنێن شوناسییان دیارنییە و نازانرێت چ کەسێکن.
 
دوەم: هیچ مرۆڤێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لایەنی خراپەکانی خۆی نیشان نادات و تەنیا لایەنە باشەکانی دەخاتەڕو، بۆیە ناتوانیت لایەنە خراپەکانیشی ببینیت.
 
سێیەم: نیەتی کەسی بەرامبەر لە رێگەی نامەوە دەرناکەوێت، بۆیە ئاسان نییە لەنیەتی راستەقینەی تێبگەیت.
 
چوارەم: مرۆڤ لە رێگەی زمانی جەستەوە زیاتر دەتوانێت بەرامبەرەکەی بخوێنێتەوە، کاتێک لەرێگەی نامەوە قسەدەکات ئاسان نییە بتوانیت لە راستی قسەکانی دڵنیاببیتەوە.
 
پێنجەم: مەرج نییە تەواوی ئەو کەسانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن خراپ بن، بەڵام لەبەر ئەوەی بەکارهێنانی ئاسانە و دەتوانن لە چەند خولەکێکدا هەژمارێک دروستبکەن، دەشتوانن بە ناوی خواستراوەوە پەیوەندیت لەگەڵ دروستبکەن و مەبەستی دیکەیان هەبێت.
 
شەشەم: تەلەفون یان پەیوەندی ڤیدیۆیی نابێتە بەڵگەی ئەوەی کەسی بەرامبەر بناسیت، چونکە نازانیت لەودیو پەیوەندیەکەوە چی دەگوزەرێت، بۆیە باشترە خۆت لە پەیوەندی لەو شێوەیە بەدور بگریت.
سەرنجی خۆت بنووسە