ئایا ماچ خراپترە یان تۆقە ؟؟

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رمایان ده‌بێت و خۆیان به‌دور ده‌گرن له‌وه‌ی ماچی ده‌وروبه‌ره‌كانیان بكه‌ن، كارێكی باش ده‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌ر تۆقه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكه‌ن، ئه‌وا ماچه‌كه‌ بكه‌ن زۆر باشتره‌، له‌ كاتێكدا خه‌ڵك وا ڕاهاتووه‌ كه‌ ده‌ڵێت(ببوره‌ ماچت ناكه‌م، چونكه‌ سه‌رمام بووه‌)

لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ میكرۆب زیاتر له‌ به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ده‌ستلێدانی به‌رامبه‌ره‌كه‌شتدا زۆر به‌ئاسانی میكرۆبه‌كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا گواستنه‌وه‌ی میكرۆب له‌ كاتی ماچی ڕومه‌ت یاخود ته‌نانه‌ت ماچی ده‌میش كاریگه‌ریه‌كه‌ی كه‌متره‌ وه‌ك له‌ تۆقه‌كردنه‌كه‌.

هه‌ربۆیه‌ توێژه‌ران داواده‌كه‌ن گه‌ كه‌سێك ویستی خۆی گواستنه‌وه‌ی میكرۆب له‌ كه‌سێكی توشبو به‌ سه‌رماوه‌ بپارێزێتا، باشتره‌ ماچی بكات وه‌ك له‌وه‌ی تۆقه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

نیاز عەبدوڵا : لەبەکارھێنانی گوللەوە بۆ بەکارھێنانی دادگا

لەبەکارھێنانی گوللەوە بۆ بەکارھێنانی دادگا   نیاز عەبدوڵا   لەسەر سکاڵایەکی برازایەکی نێچیرڤان بارزانی و ...