هیچ كات پێش سوڕی مانگانە ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە

ڕێژنه‌ میدیا

 

سوڕی مانگانە هەمیشە لەلایەن خانمانەوە بە قۆناغێکی زۆر ناخۆش و هەستیار سەیردەکرێت، هۆکارێکە بۆ توڕەی و بێزاری خانمان و کاریگەری سلبی لەسەر تەواوی شێوەی خانمان هەیە لەڕووی روخسارەوە و لەهەمانکاتدا تەندروستی لەشیان لەڕووی دەروونی و جەستەییەوە تێکدەدات.

خانمان پێویستە چەند ڕۆژێکی کەم پێش سوڕی مانگانە و لەکاتی سوڕی مانگانەدا زۆر بە ئاگابن و هەندێک هەڵە ئەنجام نەدەن لە رووی جوانکاریەوە؟

پاککردنەوەی پێست لەرێگەی ماسک و کرێمەوە، چونکە پێست لەوکاتەدا زۆر هەستیارە و کارلێک دروست دەکات و ڕەنگە کاریگەری خراپ دروست بکات.

لەپێش سوڕی مانگانە پێستی ڕووخسارت تووشی زیپکە و خاڵی رەش و پەڵە دەبێت، لەبەرامبەردا خانمان هەوڵدەدەن بەبەکارهێنانی پێکهاتە و کرێم و دەرمان لایبەرن، بەڵام هەڵەیە هەوڵبدە قبوڵی بکە، چونکە بۆ ماوەیەکی کاتیە و دەڕوات و باشترە هیچ بەکارنەهێنیت.

لابردنی مو لەو ماوەیەدا زیانی هەیە، چونکە پێستی زۆر هەستیارە و تووشی ئازارێکی زۆر و سوربوونەوە و پەڵەیەکی زۆر دەبیت.

هەوڵبدە قژت بە ئاسایی و سروشتی ڕابگرە لەو ماوەیەدا مەچۆرە ئارایشتگا و تەسریحە و ئوتو ئامێری قژ خاوکردنەوە بەکارمەهێنە.

سەرنجی خۆت بنووسە