وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

رێژنه‌ میدیا

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسە هەواڵییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، حازم جومەیلی بریکاری وەزارەتی تەندروستی عێراق باسی لەوە کردووە، ” لەبەرئەوەی تا ئێستا حکومەت رێککەوتنی لەگەڵ هیچ وڵاتێک نەکردووە لەبارەی هاوردەکردنی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ئێستادا تەندروستی عێراق خۆی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی چارەسەری ڤایرۆسەکەیە.”

لە ئێستادا، زۆرێک لە وڵاتە زلهێزەکانی جیهان سەرقاڵی بەرهەمهێنانی چارەسەرێکی گونجاون بۆ کۆنترۆڵکردن و وەستاندنی ڤایرۆسەکە لە بڵاوبوونەوە و بەشێک لە هەوڵەکانیش دەرئەنجامی دڵخۆشکەریان هەیە.

پێشتریش، رێکخراوی تەندروستی جیهانی کاتی راگەیاندنی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشکراکرد و باسی لەوەکرد، ئەگەری زۆرە لە مانگی ئابدا ڤاکسینەکە بەردەست ببێت.

سەرنجی خۆت بنووسە