لەنێوان ژن و مێردا چی حەڵاڵە و چی حەرامە ؟ گرنگترین ئەو خاڵانە چیە پێویسته‌ بۆ زه‌واج بیزانن؟

ڕێژنه‌ میدیا
 
 
 
ئەم خاڵانەى خوارەوە کورتەى کتێبى (آداب الزفاف)ى زاناى پایەبەرز شێخ محمد ناصر الدين الألباني یه رحمه الله کە گرنگە هەموو ژن و مێردێک ئەم حوکم و ئادابانە بزانن :
 
 
1- گاڵتە کردن وچاکە کردن لەگەڵ خێزاندا لەکاتی جوت بوون لەگەڵی :
 
 
سونەتە و باش وایە پێش ئەوەی پیاو بچێتە لای خێزانی شتێکی بداتێ ، وەک چای وشیر وهاوشێوەکانی .
2- دانانی دەس لەسەر سەری خێزان ودوعا کردن بۆی :
 
 
باش وایە لەکاتی چونە لای خێزان دەست لەسەر نێو چەوانی دابنێت وبۆی بپاڕێتەوە وبڵێت : (اللهم أني أسألُكَ من خيرِها وخيرِ ما جَبَلْتَها عليه وأعوذُ بك من شرِّها وشرِّ ما جَبَلْتَها عليه) .
 
 
واته : خوایە من داواى چاكەى ئەمە و ئەو چاكەیەت لێ دەكەم كە خستوتە سەرى و پەنات پێ دەگرم لە خراپەكەى و لەو خراپەیەى كە خستوتەتە سەرى .
 
 
3- نوێژ کردن بەیەکەوە :باش وایە دوو ڕکات نوێژ بەیەکەوە بکەن چونکە لەسەلەفەوە گێڕدراوەتەوە کەکردویانە .
 
 
 
4- پاڕانەوەی کاتی جوت بوون لەگەڵ خێزاندا :
باش وایە لەکاتی چوونە لای خێزان ئەم دوعایە بکرێت : (بِسْمِ اللهِ، اللَّهُمَّ جَنِّبْنَا الشَّيْطَانَ، وَجَنِّبِ الشَّيْطَانَ مَا رَزَقْتَنَا )
واتە: (بە ناوی خودا ئەم کارە ئەنجام دەدەم، خودایە شەیطانمان لێ دوور بخەرەوە، ھەروەھا شەیتان دوور بخەرەوە لەوەی کە پێمان دەبەخشیت لە منداڵ)
 
 
 
5- چۆن پیاو دەچێتە لای خێزانی و لەگەڵی جوت دەبێت ؟
دروستە پیاو بچێتە لای خێزانی لەپێش وپاش ولای ڕاست وچەپ ، بەمەرجێک لەداوێنەوە بێت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : {نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ }
 واتە: [ ژنەكانتان جێگای تۆو چاندنی ئێوەن جا ئێوەش بچنە لای جێگای تۆوەكانتان بە هەرچی شێوازێك خۆتان ئارەزووی دەكەن ] واتە: لە پێشەوە و لە پاشەوە و بە هەڵاژیانەوە، مەبەستیشی بەمەش ئەوەیە كە لە جێگای منداڵەوە بچێتە لای.
 
 
 
6- حەڕامە پیاو لەکۆمەوە پچێتە لای خێزانی لەبەر ئەو ئایەتەی پێشو .
 
 
7- دەس نوێژ گرتن لەنێوان دوو جیماعدا :کاتێ پیاو ویستی دوو بارە لەگەڵ خێزانیدا جووت ببێت سوننەتە دەس نوێژ بگرێت
 
 
8- خۆشوشتن باشترە لەدەس نوێژ گرتن :
کاتێ پیاو ویستی دوو بارە لەگەڵ خێزانیدا جووت ببێت سوننەتە خۆی بشوات ، ئەبو ڕافع دەڵێت : (أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ طَافَ ذَاتَ يَوْمٍ عَلَى نِسَائِهِ، يَغْتَسِلُ عِنْدَ هَذِهِ وَعِنْدَ هَذِهِ. قَالَ : قُلْتُ لَهُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَلَا تَجْعَلُهُ غُسْلًا وَاحِدًا ؟ قَالَ : ” هَذَا أَزْكَى وَأَطْيَبُ وَأَطْهَرُ ) .
 
 
واتە : ڕۆژێکیان پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم بەسەر خێزانەکانیدا گەڕاو بۆ هەر جوت بونێک خۆی دەشوشت ، دەڵێت : پێیم گوت : ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم بۆ بۆهەموو جیماعەکان یەک جار خۆت ناشۆیت ؟
 
 
فەرمووی : ئائەما پاک تر وچاک تر وباشترە .
 
 
9- خۆ شوشتنی ژن ومێرد بەیەکەوە :
دروستە هەریەک لەژن ومێرد بەیەکەوە لەیەک جێگەدا خۆیان بشۆن ، هەرچەند عەورەتی یەکیش ببینن .
 
 
10- دەس نوێژ گرتنی کەسی لەش گران پێش نوستن :پیاو و ئافرەتی لەش گران ناخەون تاوەکو دەس نوێژ نەگرن .
 
 
11- حوکمی ئەو دەست نوێژ گرتنە :
ئەو دەس نوێژە سوننەتە و واجب نی یە ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی کە عومەری کوڕی خەتاب گێڕاویەتیەوە کاتێ کە لەپێغەمبەری صلی الله عليه وسلم پرسی : (أَيَنَامُ أَحَدُنَا وَهُوَ جُنُبٌ ؟ قَالَ : ” نَعَمْ إِذَا تَوَضَّأَ “).
 
 
واتە : ئایا یەکێک لەئێمە بەلەش گرانیەوە بنوێت ؟
فەرمووی : بەڵێ گەر دەس نوێژی گرت .
 
 
12- تەیەموم کردنی کەسی لەش گران لەبری دەس نوێژ :
دروستە پیاو وئافرەت هەندێ جار لەبری دەس نوێژ تەیەموم بکەن .
 
 
13- خۆ شوشتن پێش نوستن باشترە :
باش وایە کاتێ پیاو وئافرەت لەشیان گران دەبێ پێش ئەوەی بخەون خۆیان بشۆن (عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي قَيْسٍ) دەڵێت : سَأَلْتُ عَائِشَةَ : كَيْفَ كَانَ نَوْمُ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي الْجَنَابَةِ ؛ أَيَغْتَسِلُ قَبْلَ أَنْ يَنَامَ، أَوْ يَنَامُ قَبْلَ أَنْ يَغْتَسِلَ ؟ قَالَتْ : كُلَّ ذَلِكَ قَدْ كَانَ يَفْعَلُ ؛ رُبَّمَا اغْتَسَلَ فَنَامَ، وَرُبَّمَا تَوَضَّأَ فَنَامَ ، قلتُ : الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي جَعَلَ فِي الدِّينِ سَعَةً.
 
 
واتە : پرسیارم کرد لە عائشە : نوستنی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم چۆن بوو لەکاتی لەش گرانیدا ؟
ئایا خۆی دەشوشت پێش ئەوەی بنوێت ؟
 
 
یاخود دەنوست پێش ئەوەی خۆی بشوات ؟
 
 
عائشە گوتی : هەموو ئەوانەی دەکرد ، هەندێ جار پێش ئەوەی بنوێت خۆی دەشوشت ، وهەندێ جار دەس نوێژ دەگرت پاشان دەنوست ، گوتم : سوپاس بۆ خوا کەلەدیندا مەجالی زۆر شتی هێشتۆتەوە .
 
 
14- حەڕامیەتی چونە لای ئافرەتێک کەلەسوڕی مانگانەدا بێت :
حەڕامە کاتێ ئافرەت لەسوڕی مانگانەدایە پیاو لەگەڵی جوت ببێت ، لەبەر ئەم ئایەتە { وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ } .
 
 
واته : وه‌ ئه‌ی محمد صلى الله عليه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی حه‌یزو خوێنی بێنوێژی و سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان تۆ پێیان بڵێ: ئه‌و كاته‌ ئافره‌ت تووشی ئازار ئه‌بێ وه‌ ئه‌و خوێنه‌ پیسه‌ [فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ] بۆیه‌ له‌ كاتی سووڕی مانگانه‌دا دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ ئافره‌ت و جیماع و سه‌رجێییان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، نه‌ك دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دانیشتن و ڕاكشان و خواردن به‌ڵكو ته‌نها له‌ جیماعدا، كه‌ جوله‌كه‌ ئافره‌تیان بكه‌وتایه‌ته‌ حه‌یزه‌وه‌ لێیان دوور ده‌كه‌وتنه‌وه‌، هاوه‌ڵن پرسیاریان له‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كرد خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ] وه‌ لێیان نزیك مه‌بنه‌وه‌ به‌ جیماع كردن تا سووڕی مانگانه‌ و خوێنه‌كه‌یان كۆتایی پێ دێت و پاك ئه‌بنه‌وه‌ [فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ] ئه‌گه‌ر غوسلیان ده‌ركردو خۆیان شووشت ئه‌وكاته‌ بچنه‌ لایان به‌و شێوازه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێتان كردووه‌ واته‌: له‌ شوێنی منداڵ بوونه‌وه‌ [إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ ته‌وبه‌كارن و له‌ تاوان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ [وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ (222)] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی خۆش ده‌وێت كه‌ خۆیان پاك ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ تاوان، یان غوسل ده‌رئه‌كه‌ن.
 
 
15- کەفارەتی جیماع کردن و چوونە لای ئافرەتێک کەلەسوڕی مانگانەدایە :
هەرکەسێک ئارەزوی زاڵ بوو بەسەریدا ولەگەڵ خێزانیدا جووت بە لەکاتێکدا لەسوڕی مانگانەدایە ، ئەوا پێویستە لەسەری دینارێک یاخود نیو دینار زێڕ بکات بەخێر .
 
 
16- ئەوەی دروستە لەگەڵ ئافرەتانێکدا بکرێت کەلەسوڕی مانگانەدان :
جگە لەجیماع وجووت بوون هەموو شتێکی تر دروستە لەگەڵ ئافرەتانێکدا بکرێت کەلەسوڕی مانگانەدایە .
 
 
17 – کاتێ ئافرەت لەسوڕی مانگانە پاک دەبێتەوە چ کاتێک دروستە پیاو لەگەڵی جوت ببێت ؟
کاتێ پاک بووە و خۆی شوشت یاخود دەس نوێژ گرت ویاخود شوێنی خوێنەکەی شوشت ئەوکات دروستە .
 
 
 
18- دروستی عەزل کردن :
دروستە پیاو عەزل بکات ، واتە : کاتێ لەگەڵ خێزانی جوت دەبێت دروستە ئاوەکەی نەکاتەوە نێو ڕەحمی خێزانیەوە .
 
 
19- باشتروایە عەزل نەکات :
باشتر وایە عەزل نەکرێت :
یەکەم : چونکە زیان گەیاندنی تێدایە بەئافرەت ودەبێتە هۆی ئەوەی چێژ وەرنەگرێت ، خۆ ئەگەر ئافرەتەکەش ڕازی بێت ئەوا دەبێتە هۆی :
دووەم : لەناو بردنی یەکێک لەئامانجەکانی زەواج کەزۆر بونی منداڵ وزیاد بوونی ئومەتی پێغەمبەرە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم .
 
 
 
20- ژن وپیاو باش وایە چ نیەتێکیان هەبێت لەزەواج کردن :
باش وایە نیەتی بەپاک ڕاگرتنی داوێنیان بێت لەحەرام کراوەکان .
 
 
 
21- چ دەکات بۆ بەیانی ڕۆژی دواتری چونە لای خێزان ؟
باش وایە بچێت بۆ لای کەس وکاری و بۆیان بپاڕێتەوە وئەوانیش بەهەمان شێوە بۆ ئەم بپاڕێنەوە .
 
 
22- واجبێتی هەبوونی حەمام لەماڵدا :
پێویستە لەسەر ژن ومێرد حەماێک لەماڵدا دروست بکەن ودروست نی یە بچنە حەمامی بازاڕ چونکە ئەو کارە حەڕامە .
 
 
 
23- حەڕامیەتی بڵاو کردنەوەی نهێنی ژن ومێردایەتی :
حەڕامە لەسەر ژن ومێرد نهێنی ژن ومێردایەتی ئاشکرا بکەن .
 
 
 
24- واجبێتی وەلیمە :
پێویستە دوای چونە لای خێزان وگواستەنەوە وەلیمە بکرێت .
 
 
 
25- سوننەتەکانی وەلیمە :
پێویستە لەکاتی وەلیمەدا ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکرێت :
یەکەم :دوای سێ ڕۆژ بێت لەگواستنەوە ؛ چونکە پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم دوای سێ ڕۆژ وەلیمەی کردووە .
دووەم : کەسانی چاک دەعوەت بکات جا هەژار بن یاخود دەوڵەمەند .
سێیەم : حەیوانێک یاخود زیاتر سەر ببڕێت گەر هەبوو حەوت دانە .
 
 
26- دروستێتی وەلیمە کردن بەبێ گۆشت :
دروستە بەهەر خواردنێک وەلیمە بکرێت با گۆشتیشی تێدا نەبێت .
 
 
27- بەشداری کردنی کەسانی دەوڵەمەند لەوەلیمەدا :
باش وایە ئەو کەسانەی کەدەوڵەمەندن وهەبوون هاوکاری کەسانی تر بکەن لەوەلیمەدا .
 
 
28- حەڕامیەتی تایبەت کردنی وەلیمە بەدەوڵەمەندان :
دروستە نی یە لەکاتی وەلیمە کردندا تەنها کەسانی دەوڵەمەندی بۆ بانگێشت بکرێت وکەسانی هەژار پشت گوێ بخرێت .
 
 
 
29- واجبێتی وەڵام دانەوەی بانگێشتی وەلیمە :
واجبە لەسەر ئەو کەسەی بانگێشت کراوە بۆ وەلیمە بچێت و کەم تەرخەمی نەکات .
 
 
 
 
 
30- چوون بۆ وەلیمە تەنانەت گەر بەڕۆژوش بوو :
ئەو کەسەی بانگێشت کراوە بۆ وەلیمە پێویستە بچێت خۆ ئەگەر بەڕۆژو بوو ئەوا بۆیان دەپاڕێتەوە ، لەبەر ئەم فەرمووەدەیەیی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم : ( ” إِذَا دُعِيَ أَحَدُكُمْ فَلْيُجِبْ، فَإِنْ كَانَ مُفْطِرًا فَلْيَطْعَمْ، وَإِنْ كَانَ صَائِمًا فَلْيُصَلِّ “).
واته : کاتێ بانگێشت ودەعوەتی کەسێک لەئێوە کرا با وەڵام بداتەوە وبچێت ، گەر بەڕۆژو نەبوو با بخوات ، خۆ ئەگەر بەڕۆژو بوو با دوعایان بۆ بکات .
 
 
 
31- ڕۆژو شکاندن لەبەر دەعوەت :
دروستە بۆ ئەو کەسەی دەعوەت کراوە ڕۆژوەکەی بشکێنێت گەر ڕۆژوی سوننەت بوو بەتایبەت گەر خاوەن ماڵەکە زۆری لێ کرد .
 
 
 
32- واجب نەبوونی قەزا کردنەوەی ڕۆژوی سوننەت :
واجب نی یە لەسەر ئەو کەسەی ڕۆژوەکەی لەبەر دەعوەت دەشکێنێت ڕۆژوەکەی قەزا بکاتەوە .
 
 
 
33- نەچوون بۆ وەلیمەیەک کەتاوانی تێدا ئەنجام بدرێت :
دروست نی یە بچیت بۆ وەلیمەیەک کە بێ فەرمانی خودای تێدا ئەنجام دەدرێت تەنها بەمەبەستی ئینکاری کردن نەبێت ، خۆ ئەگەر ئینکاری کرد وبەگوێیان نەکرد ئەوا پێویستە بگەڕێتەوە
 
 
 
34- ئەو شتانەی کەسوننەتن لەکاتی ئامادە بوون دەعوەتدا :
ئەوە کەسەی ئامادەی دەعوەت دەبێ دوو شت جێ بەجێ بکات :
یەکەم : دوعا بۆ ئەو کەسە بکات کەدەعوەتی کردووە وبەم شێوەیە بۆی بپاڕێتەوە کەلەپێغەمبەرەوە صلی الله عليه وسلم هاتووە :
ٲ- (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُمْ، وَارْحَمْهُمْ، وَبَارِكْ لَهُمْ فِيمَا رَزَقْتَهُمْ )،
واته : خودایە لێیان خۆش بە ، وڕەحمیان پێ بکە ، وبەرەکەت بخە ئەوەی پێت بەخشیون .
ب- (اللَّهُمَّ أَطْعِمْ مَنْ أَطْعَمَنِي، وَاسْقِ مَنْ سَقَانِي “).
واتە : خودایە خواردن بدە بەوانەی خواردنیان پێدام ، وئاو ببەخشە بەوانەی ئاویان پێ دام .
دووەم : دوعا کردن بۆ زاوا و بوک بەخێر و بەرەکەت :
ٲ- (بارك الله لك وبارك علیك وجمع بینكما في خیر ) .
واتە : خودا بەرەکەتدارت بکات وبەرەکەت بڕژێنێ بەسەرتا ، وکۆتان بکاتەوە لەسەر خێر .
ب- (اللهم بارك فيهما وبارك لهما في بنائهما ) .
واتە : خودایە بەرەکەتیان تێ بخەی ، وبەرەکەت بخەرە منداڵەکانیانەوە .
 
 
 
35- وەک زەمانی جاهلی دوعای کوڕ وپێکەوە ژیان ناکرێت وڕێگری لێ کراوە .
 
 
 
36- خزمەت کردنی ئامادەبوان لەلایەن بوکەوە :
دروستە بوک خزمەتی ئامادەبوان بکات گەر خۆی داپۆشێت وئەمین بێت لەفیتنە .
 
 
 
37- گۆرانی گوتن ولێدانی دەف :
دروستە بۆ زاوا ڕێگە بدات بەئافرەتان بۆ ئاشکرا کردنی زەواج دەف لێ بدەن ، وەهەروەها گۆرانیەیەک کە کەلیماتی خراپی تێدا نەبێت بەشێوەیەک باسی ئافرەتان بکات وقسەی نەشیاوی تێدا بێت .
 
 
 
38- ڕێگە نەدان بەناشەرعیەکان :
نابێ ڕێگا بدرێت بەهیچ ناشەرعیەک بەتایبەت ئەو ناشەرعیانەی کەبۆتە عادەت ، بەهۆی بێدەنگی هەندێ لەزانایانەوە لەهەندێ ناشەرعی خەڵک وادەزانن ئاساییە ودروستە .
 
 
ومن ئاگادارتان دەکەمەوە لەهەندێ شت :
یەکەم : هەڵواسینی وێنە بەقەد دیوارەکانەوە جا وێنەی دەس کرد بێت یاخود فۆتۆگرافی ، هەموو ئەوانە دروست نین ، ئەو کەسەی توانای هەبوو پێویستە دایگرێت ، گەر توانی دڕاندنی نەبوو .
دووەم : داپۆشین دیوارەکان بە حەریر وهاوشێوەکان دروست نی یە چونکە ئیسڕاف وزیادەڕەوین .
سێیەم : باریک کردنەوەی برۆ لەلایەن هەندێ لەئافرەتانەوە ، حەتمەن ئەم کارە دروست نی یە ؛ چونکە کەپێغەمبەر صلی الله عليه وسلم لەعنەتی لێ کردووە .
چوارەم : عادەتێکی تر کەعادەتی ئافرەتانی کافرانە ئەویش بۆیاخ کردنی نینۆک ودرێژ کردنیەتی ؛ ئەمەش کارێکی نەشیاوە ؛ چونکە گۆڕینی دروست کراوی خودایە ولەعنەتی لێکراوە .
پێنجەم : تاشینی ڕیش لەلایەن پیاوانەوە تاوای لێهاتووە بووە بەعەیبە گەر زاوا ڕیشی نەتاشێت !
حەتمەن ئەمەش چەند سەرپێچیەکی تێدایە :
 
 
ٲ-گوڕینی دروست کراوی خودا .
ب- سەرپێچی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم .
ج-خۆ شوبهاندن بەبێباوەڕان .
د-خۆ شوبهاندن بە ئافرەتان .
شەشەم : لەپەنجە کردنی ئەنگوستیلەی زێڕ لەلایەن پیاوانەوە ، کەئەمەش عادەتی مەسیحیەکان هاتووتە نێو موسوڵمانانەوە ولاسای کردنەوەی بێباوەڕانە .
 
 
چەند ئامۆژگاریەک بۆ ژن ومێرد :
یەکەم : گوێڕایەڵی خودا بکەن وئامۆژگاری یەک بکەن ، وشوێنی فەرمانەکانی خودا کە لەقورئان وسننەتدا هاتووە بکەون ، و بەدوای عادەتێک نەکەون کەلەنێو خەڵکدا باوە وخەڵک بەنەزانین ئەنجامی دەدەن .
دووەم : هەریەک لەژن ومێرد پابەند بن بەئەنجام دانی فەرز و واجبەکانی یەکتر ، ونابێ ئافرەت داوا لەپیاو بکات لەگەڵ پیاودا یەکسان بێت ، وەهەروەها نابێت پیاوان ئەو دەسەڵاتەی کەخودا پێی داون ئیستغلالی بکەن وستەم لەئافرەتان بکەن .
 
 
سێیەم : وپێویستە لەسەر ئافرەت بەپێی توانا گوێڕایەڵی مێردەکەی بکات ولەفەرمانی دەرنەچێت گەر پێچەوانەی فەرمانی خودا نەبوو ، ئەمەش یەکێکە لەو فەزڵەی خودا کە بە پیاوانی بەخشیوە .
الشیخ محمد ناصر الدين الألباني رحمه الله
 
 
سەرنجی خۆت بنووسە