ئه‌م شەش بیرۆکەیه‌ یارمەتیت دەدەن لەکاتی وێنەگرتندا جوانتر دەربکەویت

ڕێژنه‌ میدیا

 

بۆئەوەی لە وێنەیەکدا جوان دەربکەویت گرنگە بەشێوەیەکی سروشتی پێبکەنیت و شێوەی روخسارت نواندنی پێوە دیار نەبێت، بۆ ئەمەش دەتوانیت چەند رێگەیەک بگریتەبەر.

ماڵپەڕی “القیادي” ئاماژەی بە چەند بیرۆکەیەك کردووە کە یارمەتیت دەدەن لەوێنەکاندا جوانتر دەربکەویت:

١ئەگەر هەست دەکەیت پەستیت، کەمێك چاوەکانت دابخە و ئارامبەرەوە ئینجا پێبکەنە بەم جۆرە پێکەنینەکەت سروشتی دەبێت.

٢هیچ کات مەڵێ “chesse” چونکە ئەمە بۆ وێنەکانی سەریساڵ گونجاوە، بەڵکو بڵێ “money” ئەمە یەکێكە لە بیرۆکەکان کە لە هۆلیوددا بەکاردەهێندرێت و یارمەتیت دەدات جوانتر پێبکەنیت.

٣روخسارت و ماسولکەکانی دەمت ئارام و شل بکەرەوە و هەوڵبدە دڵەڕاوکێت نەبێت.

٤بیر لە شتێك بکەرەوە کە دڵخۆشت دەکات و یارمەتیت دەدات بزە پێکەنین بکەیت.

٥بیربکەرەوە لەوەی کەسێك وێنەکەت بۆدەگرێت کە زۆرت خۆشدەوێت.

٦دەتوانیت داوا لە فۆتۆگرافەرەکەت بکەیت نوکتەیەکت بۆ بڵێ بۆئەوەی پێبکەنیت.

 

سەرنجی خۆت بنووسە