خراپترین ئەو شتانەی کە لەسەر ڕوو ( دەم و چاو) دادەندرێن

ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە ێینگلیزیەوە _ کۆچەر شێخانی

یەکەم: هادرۆجین پیرۆکساید؛ بەشێوەیەکی بەر بڵاو بەکاردێ بۆ لە ناوبردنی زیبکە و بەکتریا، بەڵام لە هەمان کاتدا خانەکانی پێستیش لەناو دەبات لەوانەش فایبرۆبلاست کە لەناو خانەی پێست کاری دروست کردنی کۆلاجینە و لەکاتی بونی برین یارمەتی چاک بوونەوەی برینەکە دەدات. هەتا دەکرێ دوور بە لە بەکارهێنانی ئەم مادەیە لە بری ئەوە ئاو و سابون بەکاربهێنە چونکە بە تێپەڕوونی کات پێست ناسک دەکات.
دووەم: شیری دایک؛ لە کۆنەوە وا زاندراوە کە بۆ منداڵ سودی هەیە بەلام لەهەمان کاتدا هەندێ کەس بەکاری دەهینن بۆ دەم و چاو دەتوانن لەبری ئەوە ئەو کرێمانە بەکاربهێنن کە لۆریک ئەسیدیان تێدایە.
سێیەم: گوڵی هازێڵ (گوڵێکی زەردە لە زستاندا دەڕوێ و بە هازێل ساحر بە ناوبانگە) وەکو چارەسەر بەکاردێ بۆ نەخۆشیەکانی پێست بەڵام دەبێتە هۆی لەناوچونی خانەکانی پێست و وشک بونەوەیان و وروژانی خانەکان.
چوارەم: کرێمی هایدرۆکۆرتیزۆن؛ بۆ خوارن و سوور بونەوە بەکاردێ ئاساییە ئەگەر بە تەنکی بەکاربێ بەڵام بەشێوەی زۆر دەبێتە هۆی تەنک بونەوەی پێست و لەوانەیە بۆڕیەکانی خوینی ئەم ناوچانەی لێی دەدرێ بتەقێ و زیبکەش دروست بکات.
پێنجەم: لابەری ئارەق کردنەوە؛ زۆر جار لە وەرزی گەرما بەکاردێ بەڵام هەندێ جار لە ڕوومەت و شوێنی تریش بەکاردێ دەبێتە هۆی گیرانی کونی ئارەق کردنەوە و هەستیاری.
شەشەم: هەنگوین؛ لە کۆنەوە بەکارهاتووە بۆ لەناوبرنی هەوکردنی پێست بەڵام توێژینەوەیەک دەریدەخات کە وەکو کرێمی ئاساییە کاردەکات و ئەو کاریگەرییە بەهێزەی نییە کە لە بارەیەوە دەوترێ.
حەوتەم: بۆیەی قژ؛ کاریگەری زۆر خراپی دەبێ و دەبێتە هۆی هەستیاری لەوانەسە کاریگەری هەبێ لەسەر تەندروستی چاو.
هەشتەم: میز (لەوەیە سەیر بێ بەلاتەوە بەلام هەندێ کەس بەکاری دەهێنن) پێک هاتوە لە یوریا کە زۆرێک لە کرێمەکان تێیاندایە بەڵام ئەو بڕەی کە لە میزدا هەیە جیاوازە لەوەی کە لە کرێمەکان دا هەیە بۆیە هەوڵ بدە بەکاری نەهێنی و دوور بکەویەوە لە بەکارهێنانی میز.
نۆیەم: سپرای قژ؛ تکایە دور بکەونەوە لە بەکارهێنانی بۆ ڕوو چونکە پێیان وایە هەمان مادەی تیایە کە لە مکیاجدا هەیە بەڵام دەبێتە هۆی هەستیاری و ڕەق کردنی موی دەم و چاو لە بری ئەوە سپرای دەم و چاو هەیە.
دەیەم: ئاوی لیمۆ؛ لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی زۆرکەس بۆ لوسکردنی پێست بەکاری دەهێنێ بەڵام بێ ئاگان لەوەی کە بەر تیشکی خۆر دەکەوێ و دەبێتە هۆی هەوکردنی پێست و سور بونەوە.
یانزەهەم: کرێمی گوێز هیندی؛ بە گشتی دەتوانی بۆ هەموو لەش بەکاربێ بە پێی پێویست جگە لە ڕوو چونکە دەوڵەمەندە بە لۆریک ئەسید بەڵام لە هەمان کاتدا سەدا نەوەدی چەورییە کە دەبێتە هۆی گیرانی کونی پێست لە سەر ڕوو.
دوانزەهەم: ئاوی زۆر گەرم: دەبێتە هۆی دروست بوونی زیبکە بۆیە بۆ دەم و چاو شتن ئاویک بەکاربهێنە کە نەزۆر گەرم بێ نە زۆر سارد بێ.
سیانزەهەم: لۆشنی منداڵان؛ دەبێتە هۆی گیرانی کونەکانی پێست و هەستیاری بۆیە بۆ دەم و چاو بەکارناهێندرێ.
چواردەهەم: سیکۆتین: لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە کە بۆ لابردنی زیبکە و خاوێن کردنەوەی ڕوو بە سودە بەڵام لە ڕاستیدا دەبێتە هۆی هەستیاری و تەقینی بۆڕیە خواینەکانی دەم و چاو.
پانزەهەم: لوسکەری نینۆک(پۆڵیش) لەبەر ئەوەی ئەسیتەیت و فۆرمەڵدیهایدی تێدایە بۆیە تەنیا شوین کە دەتواندرێ لێی بدرێ نینۆکە بۆ دەم و چاو بە هیچ شێوەیەک بەکارنایەت.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو زانیاریانەی تا ێیستا لەبارەی خواردنەوەی چای سەوز نەتزانیوە ئەمانەن

ڕێژنە میدیا   لێکۆڵینەوەیەک ئاشکرایکردووە، خواردنەوەى (چا)ى سەوز چارەسەرى چەندین نەخۆشییە و هۆکارێکیشە بۆ درێژکردنەوەى ...