چۆنیەتى ئامادەکردنى ماسکى سروشتى بۆ دەم و چاو

ڕێژنه‌ میدیا

 

لەماڵەوە خۆمان زۆر بە ئاسانى دەتوانین ماسک ئامادە بکەین بەشێوەیەکى سروشتى، تاوەکو پێستێکى جوان و ناسکمان هەبێت.

*نیو هەرمێ پاک بکە و بیشێلە، یەک کەوچک چا سرکەى سێو و هەنگوین بکە ناوى، پاشان یەک گولاج ڤیتامینى (ئەى) و گولاجێک ڤیتامینى (دى) تێبکە و جوان تێکەڵى بکە، پاش ئەوەى کە دەم وچاوت جوان پاک کردەوە ئەو تێکەڵەیەى کە ئامادەت کردووە لێی بدە و بۆماوەى 30 خولەک بەدەم وچاوتەوە بێت، پاشان دەموچاوت یەکەمجار بەئاوى گەرم دواتر بەئاوى سارد بیشۆ، پاشان بەخاولییەکى نەرم، دەم وچاوت وشک بکەوە پێستت جوان و گەشاوە دەبێت.

*یەک کەوچک هەنگوین بکە ناو دوو کەوچکى چێشت ماستەوە و جوان تێکەڵى بکە، پاشان ئەو تێکەڵەیە بۆ ماوەى 20 خولەک بدە لەدەم و چاوت، دواتر دەم و چاوت بەئاوى شلەتێن پاشان بەئاوى گەرم بیشۆ.

*سێوێک بهێنە و جوان پاکى بکە و دواتر وورد ووردى بکە، پاشان یەک کەوچک کرێم بکە ناوى و جوان تێکەڵى بکە، ئەو تێکەڵەى کەئامادەت کردووە بیدە لەدەم وچاوت و با بۆماوەى 10 خولەک پێوەى بێت، دواتر دەم و چاوت بەئاوى شلەتێن بشۆ

سەرنجی خۆت بنووسە