فینیری ددان چیه ؟

ڕێژنە میدیا

 

ڤینیر یان ڕووپۆش یاخود هەندێکجار لەناو خەڵکدا بە (هۆڵیوود سمایڵ) ناوزەد دەکرێت.

بریتییە لە توێژاڵێك کە ڕوویەك یان چەند ڕوویەکی دەرەوەی ددانی پێ دادەپۆشرێت بەپێی حاڵەتەکە بۆ مەبەستی جوانکاری یاخود پاراستنی ددان لە تێکچوون.

بە گشتی دوو جۆر ڤینیر هەیە؛ ڤینیری کۆمپۆزیت و ڤینیری پۆرسەلین.

ڤینیری کۆمپۆزیت بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ بۆ هەمان مەبەست لەلایەن پزیشکی ددانەوە لەسەر ددانەکە دروست دەکرێت و هەندێکجاریش لە تاقیگە ئامادە دەکرێت.

هەرچی ڤینیری پۆرسەلینە، لە تاقیگە ئامادە دەکرێت و بۆ ماوەیەکی درێژتر دەمێنێتەوە و بە ڕێژەیەکی کەمتر ئەگەری شکان و ڕەنگگۆڕینی هەیە.

“ڤینیری لامیناتی پۆرسەلین” کە لە ئێستادا خواستێکی زۆری لەسەرە، بریتییە لە توێژاڵێکی تەنك کە تەنها ڕووکاری دەرەوەی ددان دادەپۆشێت و بە شێوازێکی گشتی بەمەبەستی جوانکاری بەکاردێت.

د. دیلان عبداللە سعید
پزیشکی جوانکاری و چارەسەری ددان

سەرنجی خۆت بنووسە