پیاوان ئەگەر عاشقی خانمێک ببن ئەم حەوت كرداره‌ ئەنجام دەدەن

ڕێژنه‌ میدیا

 

ئاسان نییە بە تەواوی لە هەستی کەسێک تێبگەیت و دڵنیاببیتەوە لەوەی ئایا تۆی خۆشدەوێت یاخود نەخێر، باشترین رێگە وردبونەوەیە لە رەفتار و هەڵسەوکەوتەکانی، دەکرێت بەمشێوەیە لێی تێبگەیت، ماڵپەری herbeauty حەوت رەفتاری بڵاوکردوەتەوە کە پیاوان دەیکەن ئەو کاتەی خانمێکیان بە تەواوی خۆشدەوێت.

یەکەم: چاوەکانی هەمیشە لەسەر خانمەکەیەتی، دەیەوێت هەمیشە لەپێش چاوی بێت.

دوەم: خانمەکەی لەپێش هەموانەوە دادەنێت، تەنانەت لەکاتی سەرقاڵیدا کاتی بۆ دەدۆزێتەوە.

سێیەم: هەوڵ نادات بەرامبەرکەی بگۆڕێت، بەڵکو بەو شێوەیەی خۆی قبوڵی دەکات.

چوارەم: رەخنەی دروستکەر دەگرێت، بە رەخنەکانی هەوڵدەدات بیکات بە کەسێکی باشتر، هەرگیز نایەوێت خانمەکەی بە شکستخواردویی ببینێت.

پێنجەم: تەنیا پاڵپشتی خەونەکان خۆشەویستەکەی ناکات، بەڵکو یارمەتیدەری دەبێت لە گەیشتن بە خەونەکانی.

شەشەم: کەسێکی جێی متمانەیە، تەنانەت لەو کاتانەی کە روبەڕوی گرفتیش دەبێتەوە هەوڵدەدات متمانەی خۆشەویستەکەی لەدەستنەدات.

حەوتەم: وردەکارییەکانی ژیانی بۆ خانمەکەی باس دەکات و هەوڵدەدات بیهێنێتە ژیانییەوە و هەمیشە لەگەڵیدا بێت.

سەرنجی خۆت بنووسە