بەپەلە _ گوندیکی سلێمانی چۆڵ کرا …

گوندنشینانی  ژاڵەی جەزا جاف بەدەست دوکەڵ و پیسبونی ژینگەی ناوچەکەیان هەراسان بوون و ناچار دەستە دەستە خەڵکی ئەم ناوچەیە ماڵەکانیان چۆل ئەکەن , لەچاوپێکەوتنێکی تایبەتی ڕیژنەمیدیادا  هاوڵاتیەک دانیشتوی گوندی ژاڵەی جەزاجافە ئەڵێت ، کە ماوەی دوو هەفتەیە بۆ هۆی سوتانی خۆڵ و خاشاکی تانجەرۆ کە بە (خۆڵەعەمەلەکە)ناسراوە بێزار بوون و دەستە دەستە ماڵەکانیان چۆڵ دەکەن بۆ هۆی نەمانی هەوای پاک لەو ناوچەیە، دەشڵێت :ئێمە لەڕێی ئەنجومانی دێیەکەمانەوە چەندین جار لایەنی بەرپرسی خۆڵەکە و لایەنی تەندروستیمان ئاگادار کردۆتەوە بەڵام بێ باک بوون و جوابی داواکاریەکەمانیان نەداوەتەوە . دەشڵێت لەبەر ئەوەی سوودی بۆ بەرپرسان نیە جوابی داواکاریەکانمان نادەنەوە. شایەنی باسە دوکەڵی خوڵی تانجەرۆ ماوەیەکە بۆتە باس و خواسی میدیاکان و چەندین ڕاپۆرت و هەواڵی لەسەر کراوە بەڵام تا ئێستە ئەو کێشەیە بەردەوامە و گوندەکانی دەوربوبەری ئیزعاج کردوە..

کاک جزاجاف کە ئەنجومەنی دێیەکەمانە چەندین جار شارەوانی سلێمانی و قایمقام و پارێزگارو ژینگە و تە ندروستی ئاگادار کردۆتە وە کە کۆمپانیاکان خۆڵ نەکەن بە سەر ئەوپاشەرۆیانەی ئەویدا  روژانە چەند هە زارتەن فڕێ دەدەن تالێ پێچینە وەیان لەگە لکەن بە ڵام چونکە غرامەی کەمە کۆمپانیاکان باکیان لێی نی یە و هەر بەردەوامن .

 

ئامادەکردن کاردۆ ئومێد

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەم شێوەیەیە

ڕێژنە میدیا   ئەمڕۆ ٤ی نیسان لە بازاڕەکانی جیهانی نەوت، نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە ...