‌مانای بینینی دایك لە خەودا چیه‌ ؟

ڕێژنه‌ میدیا

 

شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی دایك لە خەودا لەوانەش :
1- ئەو كەسەی لە خەویدا لەگەڵ دایكی قسە بكات ئەوە مانای وایە كێشەیەكی هەیە و پێویستی بەوە هەیە لەگەڵ كەسانێك كە دڵسۆزبن بۆی گفتوگۆ بكات .
2-ئەو كەسەی هاوسەرگیری نەكردبێت و خەون بە دایكیەوە ببینێت ئەوە مانای وایە كاتی ئەوەی هاتوە هاوسەرگیری بكات و ژیانی هاوبەش پێكبهێنێت .
3-ئەو پیاوەی خەون بە دایكیەوە ببینێت مانای وایە تەندروستی باش نیە و پێویستە پشكنین بۆ تەندروستی بكات .
4- ئەو كەسەی لە خەویدا دایكی ئامۆژگاری بكات ئەوە مانای وایە كارەكانی خۆی پشتگوێ خستوە و دەبێت كارەكانی چاك بكاتەوە .
5-مردنی دایك لە خەودا مانای ئەوە دەبەخشێن ئەو كەسە گرنگی بەدایكی نادات و پشتگوێی خستوە .
6-ئەگەر دایكت لە خەوتدا ئازاری دایت ئەوە ڕەنگە ترست لەوە هەبێت پەیوەندی نێوان تۆ و دایكت كێشەی تێبكەوێت .
7-ئەو پیاوەی لە خەویدا دایكی ببینێت ئەوە ڕەنگە ئارەزووی ئەوە بكات كەسێك هاوشێوەی باشی دایكی ببێت بە هاوسەری .
8-بە هەموو شێوەیەك بینینی دایك لە خەودا مانای گۆڕینی دۆخی مرۆڤ دەگەیەنێت .
سەرنجی خۆت بنووسە