لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە بۆ ڕۆژانی دووای جەژن ڕوونکردنەوە دەدرێت

ڕێژنه میدیا

 

وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، بەهۆی هه‌ڵكشانی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، قەدەغەی هاتووچۆ درێژ بکرێتەوە.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر و وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لەلێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمڕۆوە عەلوەی سەوزە و میوەی هەولێر، نانەواخانە و سەمونخانەکان دەکرێنەوە، بۆ ئاسانکاری و دابینکردنی پێداویستی هاوڵاتیان، هەروەها کارئاسانیش بۆ جووتیاران دەکرێت بچنە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان.

لەبارەی کردنەوەی مارکێت و سوپەر مارکێتەکان و هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆش، وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سوپەرمارکێت و مارکێتەکان تا کۆتایی هاتنی ئەو 72 كاتژمێرەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دایناوە ناکرێنەوە.

وتیشی: “دوای جەژن قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە وەکو پێش قەدەغەی هاتوچۆی لێدێتەوە”.

سەرنجی خۆت بنووسە