وەزیری پەروەردە: ٤ بنەڕەتی تاوەکو 11 ی ئامادەیی ئەنجامی وەرزی یەکەمیان بۆ حساب ئەکرێت

ڕێژنە میدیا 

 

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قوتابیانی چواری بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی ئەنجامی وەرزی یەکەمیان بۆ هەژماردەکرێت.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە راشیگەیاند، قۆناخی یەکی بنەڕەتی تاوەکو سێی بنەڕەتی تەنیا هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و تاقیکردنەوە ناکەن، بەگشتی بۆ خوێندنی 2019-2020 بە دەرچوو هەژماردەکرێن.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش کرد، تەنیا قۆناخی 12ی زانستی، وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.
سەرنجی خۆت بنووسە