ڤایرۆسێکی نوئ تووشی موبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید ئەبێت

ڕێژنە میدیا

 

شارەزایانی كۆمپانیای “Kaspersky” ، كە گرنگی بە كاروبارە تەكنەلۆژییەكان دەدات، باسیان لە جۆرێك ڤایرۆسی نوێ كردووە مەترسی بۆ چەندەها ئامێر دروستكردووە، كە بە وەگەڕخەری ئەندرۆید كار دەكەن.

بەپێی قسەی شارەزایانی كۆمپانییاكە ڤایرۆسی Trojan گەشەدەكات بۆ ڤایرۆسی PhantomLance ، كە لەماوەی پێشوودا مەترسی بۆ چەندەها ئامێر دروستكردووە، یەكەم جار لە ساڵی 2015 شارەزایان لەكۆمپانیای Dr.Web ئاگادارییان لە مەترسی ئەم جۆرە ڤایرۆسە ڕاگەیاند.

شارەزایان دەڵێن، ڤایرۆسەكە لە ڕێگەی بەرنامەكانی  Google Play بڵاودەبێتەوە و دەبێتە هۆی دزینی زانیاری بەكارهێنەران، یاخود بەهۆی ئەپڵیكەیشنە جێگیرەكان و نامەی SMS ی تایبەت بەناوچەیەك ڤایرۆسەكە بڵاودەبێتەوەو دزە دەكاتە ناو مۆبایلەكانەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ

سەرنجی خۆت بنووسە