نرخوو مواسەفاتی ئایفۆن 12 ئاشکرا کرا

ڕێژنە میدیا

 

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی  تەکنەلۆژیی، کۆمپانیای ئەپڵ دەستی بە بەرهەمهێنانی ئایفۆن 12 کردووە، شێوەی مۆبایلەکەش نزیکە لە ئایفۆن 11 و گۆڕانکاری ئەوتۆی تێدا نەکراوە.

 

 

یەکێک لەو گۆرانکارییەی لە ئایفۆن 12 دا کراوە، ئەوەیە سیستەمی 5Gتێدا بەکاردێت، بەکارهێنانی ئەو سیستمەش هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ئایفۆن 12 لە 11.

 

 

بەپێی هەمان سەرچاوە چاوەڕێدەکرێت، هەر مۆدێلیکی مۆبایلە نوێیەکە، 150 دۆلار زیاتر بێت لە ئایفۆن 11 و هەرزانترین مۆدێل 699 دۆلار و گرانترینیشیان هەزار و 99 دۆلار بێت، بەپێی نرخی ئەمریکا.

سەرنجی خۆت بنووسە