هەرێمی کوردستان و جەنگی نەرم

ڕێژنە میدیا

وتار : بەندی عمر عبدالله

ماستەر لەیاسای تایبەت

 

جەنگی نەرم یەکێکە لە جەنگە مەترسیدارەکان کە دەبێتە رووخان و لەناوبردنی هەر گەڵ و نەتەوەیەک کە نەتوانێت خۆی لەم جەنگە بپارێزێت.

سەرەتا جەنگ تەنها شەربوو لەنێوان دوو ولات یان زیاتر کەئەمەش تێچوونی زۆری ئەویست جگەلە کوژرانی خەلکێکی زۆر بۆیە لەبری شەر ولاتانی بەهێز وەک ویلایەتە یەکگرتووە کانی ئەمریکاو روسیا دەستیان کرد بە هەلگیرسانی جەنگی سارد کەئەمەش زیانێکی زۆری لەمرۆڤایەتی دا و وەتێچوونی زۆربوو پاشان هەلسان بە هەلگیرسانی جەنگی ئابوری بەهۆی ئابلوقەی ئابوری هەر ولاتێک مەبەستیان بوایە تووشی داروخانیان ئەکرد نموونەی عێراق و ئێران لەئێستادا کەئەمەش پێویستی بە رازی بوونی ولاتان هەبوو تێچوونی زۆری ئەویست بۆ ئەم کارە لەپاشان هەلسان بەئەنجامدانی جەنگی بایۆلۆجی کە ئەمەش تێچوونی زۆری ئەویست و زۆر جار زیان بە خۆشیان ئەکەوت لەئەنجامی ئەم جەنگە ، بەلام تازە ترین جەنگ کە لەئارادایە بریتی یە لەجەنگی نەرم کە لەم رێگایە کاتێک ولاتانی زلهێز ئەیانەوێت ولاتێک یان هەرمێک بروخێنن و لەناوی بەرن بەبێ ئەوەی هیچ تێچوون و هیج زیانیان بەرکەوێت جەنگی نەرمە. ئایا کوردستان کەوتۆتە ناو ئەم جەنگەوە ؟ چۆن؟

لێرە ئەلێن بزانین جەنگی نەرم چی یە ؟

جەنگی نەرم واتە لەرێگای جەنگەکەوە بیرو باوەرو هەست و سۆز لەنێوان هاولاتیان بۆیەکتر نامێنێ وە کەس جێگای باوەرنابێت لای خەلک . والە هەست و سۆزی خەلک ئەکەن کە هیچ کەس گوێ لەوەی تر ناگرێت ، خەلک چەند زاراوەیەک فێرە بێت کەخۆشی نازانێ بۆ وای بەسەرهاتووە وەک زاراوەی ، فشەیە؟،

هیچ ناکرێت، ؟

ئەگەر بۆمنی ئەکەیت منەتم پێ نیە،؟

نیشتمان بە 1000 دینار ئەفرۆشم،؟

کەس لەمن دلسۆزترنیە ؟

، ئێوە جیتان کردوە،؟

بۆ کێ ی بکەم؟ هەمووی گەندەلە؟

هەمووی دزە؟

واتە لێرە دەبێت هەلوەستەیەک بکەین بزانین ئەم زاراوانە لە کوردستان بەکاردێت ؟

وەلام: بەلێ . کەواتە ئێمە لەناو جەنگی نەرم داین . بەچەند رێگا خەلک دەکەوێتە ناو ئەم جەنگە, بەدوو رێگا لەرێگای یەکەم کۆمەلێک ئاراستە کراوە بەئەنقەست ئەم کارە ئەکەن . کۆمەی دووەم بەدڵ سافی تووش بۆتن لە دلسۆزیان تۆش ئەبن .

بۆیە جەنگی سارد زۆر مەترسیدارترە لەجەنگەکانی تر بۆیە پێویستە هاولاتی خۆشەویستە نەبیتە سەربازێک کەخۆشت هەست پێ ناکەیت. چۆن نابیتە سەرباز لەم جەنگە نەرمە؟

تەنها ئەم زاراوانە بەکار مەهێنە کە ئاماژەمان پێداوە لەسەرەوە ،وە قسەی ناشیرین بەکەس مەلێ بەهیچ شێوەیەک لەو گۆرە بەبێ زانیاری پۆست لەسەر کەس مەکە ، کەپۆستێک ئەخوێنیتەوە راستەوخۆ لەبەر هاورێیەتی یان لایەنێک هێرش مەکە سەر لایەنی تر بانەبیتە سەربازی جەنگی نەرم ، کەلەکۆتای هەموومان بەخۆماندا نێینەوە لەناوکەشتیەکین و ژێر ئاو ئەکەوین.

سەرنجی خۆت بنووسە