سەرەنجێک لەسەر سزادان و پێوست بوونی بۆ کۆمەڵگا

ڕێژنە میدیا

وتار/ بەندی عومەر

سەرنجێک لەسەر سزاو پێویست بوونی بە سەپاندنی بۆبوونی رێسای یاسایی

زانایان و پیاوانی بیرمەند دەربارەی دیاریکردنی ئاستی پێویستی سزا بۆ بوونی رێسای یاسایی جیاوازییان هەیە.
رای یەکەم : دەلێن سزا بە رەگەزێکی سەرەکی رێسا دادەندرێت بەجۆرێک ئەگەر سزا نەبوو رێساکە خەسلەتی یاساییەتی لەدەست دەدات و تەنها بە بانگەواز یان ئامۆژگاریکردن بۆ ئەنجامدانی کارێک یان قەدەغەکردن لە کارێک دادەندرێت نەک رێسای یاسایی.

بەلام بۆچوونی دووەم وەک دیجی و کابیتان بۆچوونی پێچەوانەیان هەیە ئەلێن بۆ بوونی رێسا بەسە کەزۆربەی خەلکی هەست بەوە بکەن کە ئەوەی لە رێساکە بریاردراوە پێویستیەکی کۆمەلایەتییەو بوونی ڕێسا بۆ پاسەوانیکردن لەسیستەمی کۆمەلایەتی و بەرێوەچوونی کۆمەلگە لەمەیدانی پێشکەوتن بەبێ ئەوەی پێویست بەوەبکات کە رێساکە ئەو سزا ماددییەی لەگەلدا بێت کەدەسەلاتی گشتی دەیسەپێنێت و بەبۆچوونی ئەم رایە تەنها هۆشیاری کۆمەلایەتی بەسە.

واتاو سروشتی سزای یاسایی:
سزا لەرووی زمانەوانی و ئاینی، پاداشت و سزادانە بۆ نموونە هەرکەسێک کاری چاکە بکات پاداشت ئەکرێت وەهەرکەسێک کاری خراپە بکات سزا ئەدرێت.
بەلام لە زاراوەی یاسا سزا (الجزاء) تەنها واتای سزادانە.
لێرە بۆمان دەر ئەکەوێت سزای یاسایی بەهۆی سەرپێچیکردنی رێسا دروست دەبێت نەک بەهۆی شوێنکەوتنی رێسای یاسایی ،هەرچەندە هەندێک لەزانایان رایەکی پێچەوانەیان هەیە بەجۆرێک کە (بنتام) لە کتێبەکەی بەناوی (اصول التشریع) دەلێت سزای یاسایی لەئەنجامی سەرپێچیکردن و گوێرایەڵی کردنی یاسا دروست دەبێت.

لە کۆتایدا سزای ماددی واتا زۆریلێکردنی ماددی بە کۆمەڵ چونکە بریتیە لەئازاردان کە لە رێگەیەوە خەلکی ناچار دەکات شوێنکەوتەی یاسابن ، چونکە کاری سەپاندنی ئەو سزایە دراوە بە دەسەلاتی گشتی بەبێ ئەوەی تاکەکان سەربەخۆ بن لەپەیرەوکردنی ئەو سزایە.

بۆیە هۆشیاری کۆمەلایەتی پێویستە نەک سزادان پێویستە هاولاتیان هۆشیاریان هەبێت خۆیان سەرپێچی نەکەن .

سەرنجی خۆت بنووسە