سەرەنجی یاسایی لەسەر لێبوردنی گشتی و لێبوردنی تایبه‌ت بۆ بەندکراوان 

ڕێژنە میدیا

وتار / یاساناس ، دەریا محمد

 

لێبوردنی تایبه‌ت :-

له‌ كوردستان : – به‌ پێێ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (۱) بۆ ساڵی (۲۰۰٥) له‌ مادده‌ی( ده‌یه‌م) برگه‌ی( شه‌شه‌م) ئه‌م جۆره‌ لێبوردنه‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌ له‌ كوردستان كه‌ ده‌توانێ لێبوردنی تایبه‌ت بۆ تاوانبارێك ده‌ربكات و ده‌ربازی بكات له‌ زیندان .

له‌ عێراق :- لێبوردنی تایبه‌ت به‌ پێێ یاسای سزادانی عێراقی و ده‌ستوری عێراقی مادده‌ (۷۳) برگه‌ی یه‌كه‌م ، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆماره‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لێبوردنی تایبەت دەربکات ، به‌ڵام سه‌رۆك كۆمار ناتوانێ بۆ (۳) جۆر تاوان لێبوردنی تایبه‌ت ده‌ربكات ئه‌وانیش ( تاوانی نێوده‌وڵه‌تی – تاوانی تیرۆریستی – تاوانی گه‌نده‌ڵی داراریی و ئیداری )

لێبوردنی گشتی :- ئه‌م جۆره‌ لێبوردنه‌ زیاتر له‌ وڵاتانی دواكه‌توو بوونی هه‌یه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا شتێك نیه‌ به‌ ناوی لێبوردنی گشتی وه‌ ئه‌وه‌ی تاوانێك ئه‌نجام ده‌دات ده‌بێ حوكمی خۆی له‌ زیندان ته‌واو بكات .

لێبوردنی گشتی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه‌ ئه‌مه‌ش به‌ سیفه‌ی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ومافی گشتی ده‌كات وه‌ به‌ سیفه‌ی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه‌ بۆیه‌ هه‌ر لێبوردتێكی گشتی ده‌بێ یاسای بۆ ده‌ربچوێندرێ و جۆری ئه‌و تاوانانه‌ دیاریبكرێت كه‌ لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه‌ وه‌ ئەو تاوانانەش دیاریبکرێت دیاریبكرێت كه‌ لێبوردنی گشتی نایانگرێتوه‌ .
فە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ كوردستان ده‌ستورمان نیه‌ بۆیه‌ بۆ بنه‌مای یاسایی لێبوردنی گشتی ده‌بێ بگه‌رێینه‌وه‌ بۆ یاسا عادیه‌كان له‌وانه‌ش به‌ پشت به‌ ستن به‌ مادده‌ (۱٥۳)ی قانونی عقوبات و قانونی اصول محاكماتی جزائی و په‌یره‌وه‌ی ناوه‌خۆی په‌رله‌مان ، به‌ وورد بوونه‌وه‌ له‌م یاسایانه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی جگه‌ له‌ په‌رله‌مان هیچ یه‌كێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی تری ده‌وڵه‌ت ( حكومه‌ت – ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ) ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی لێبوردنی گشتیان نیه‌ .
وه‌ به‌ پێێ یاسای ژماره‌ (۱۱۰) ی ساڵی (۱۹٨٨) لێبوردنی گشتی ئه‌م تاوانانه‌ نـاگـرێته‌وه‌ ( ده‌ستدرێژی سێكسی – زینای محارم ، واته‌ ئه‌وانه‌ی سیكس ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ دایك یان خوشكیان یان ئه‌وانه‌ی له‌ حوكمی ئه‌واندان – تاوانی بازرگانی كردن به‌ مادده‌ بیهۆشكه‌ره‌كان – تاوانه‌ تیرۆریستیه‌كان ) .

(خوڵاصه‌ی كه‌لام )
پێك هێنانی هه‌ر لێژنه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن حكومه‌ت بۆ بریاردان له‌سه‌ر لێبوردنی گشتی بەبیانوی نەخۆشی کۆرۆناوە هیچ بنه‌ماو ئەساسەكی قانونی نیه‌و پێوسته‌ په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ هه‌بێت چونكه‌ ئەمە مومارسه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش دژی بنه‌مای لێك جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌كانه‌ (مبدٲ فصل بین السلطات ) ، ئەگەر پێوست بێ بۆ تەشەنە نەکردنی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەوە دەبێت پەرلەمان بریارەکە بدات و دانیشتنی بۆ بکات و یاسای پێوستی بۆ دەربکات .

 

سەرنجی خۆت بنووسە