ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوی ڕێژنە میدیا بۆ خەلکی خێرخواز

ڕێژنە میدیا / سلێمانی

 

ڕاگەیەندراوێک لە ڕێکخراو و دەزگای ڕێژنە میدیا بۆ گشت هاوڵاتانی هەرێمی کوردستان 

بەڕێزان ، وەک ئاشکرایە و ڕوونە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان ، بەهەرێمی کوردستانیشەوە قەدەغەی هاتووچۆ هەموو لایەک ڕاگەیەندراوە ، هەربۆیەش کۆمەڵێک لە خێزانی هەژاروو کەم دەرامەت لەم کاتەدا پێویستیان بە خۆراکە ، بەسپاسەوە کۆمەڵێک دەزگاو ڕێکخراویی خێرخوازی خەریکی هاوکاری گەیاندنن بەڵام هێشا کۆمەڵێک خێزان ماون کە رۆژانە پەیوەندیمان پێوە ئەکەن بۆ هاوکاری .

هەربۆیەش ێیمە وەک ڕێژنە میدیاو ڕێکخراوی ڕێژنە ، تەنها ماڵپەڕوو ڕێکخراوێکی میدیایین ، ناتوانین گەر کەسی خێرخواز هاوکاریمان نەکات هاوکاری ماڵانی کەم دەرامەت کەین . 

بۆیە داوا لە هەموو کوردستانیانی ئازیز و کەسانی خێرخواز و خاوەن سەرمایە ئەکەین بێن بەدەم داواکاریەکەمانەوە ، چونکە زیاد لە سەدان خێزان ناویان لامان تۆمارەو چاوەڕێی هاوکارین . 

بۆ ئەوەی سەردێڕی هەواڵەکان نەبێت بە

منداڵێک لەبرسان بەهۆی نەبوونی خواردن مرد

هاوکاربن لەم کارە خێرخوازیە . 

بۆگەیاندنی هاوکاریەکانتان پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە 

07701469585

07719425626

07724692024

لەڕێگای ڤایبەر ، ایمۆ ، تلیگرام ،  بۆ کوردانی تاراوگە

009647503163056

 

هاوکاریتان جێگای ڕێزە

 

 

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەم شێوەیەیە

ڕێژنە میدیا   ئەمڕۆ ٤ی نیسان لە بازاڕەکانی جیهانی نەوت، نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە ...