پێنج ئامۆژگاری کەوا دەکات منداڵەکەت ببیتە کەسێکی ئەرێنی

بەمنداڵەکەت مەڵێ : لەسەر دیوارەکان مەنوسه و ڕەسم مەکێشه
بەڵکو پێی بڵـێ : لەسەر کاغەز وێنەکانت بکێشه دواتر هەڵیدەواسین بەدیوارەکەوە

بەمنداڵەکەت مەڵێ : هەستە نوێژەکەت بکە بانەچیتە ئاگرەوە
بەڵکو پێی بڵـێ : هەستە نوێژەکەت بکە با لەبەهەشت بەیەکەوەبین

بەمنداڵەکەت مەڵێ : ژوورەکەت پاکەوە ئەڵێی زبڵدانە
بەڵکو پێی بڵـێ : یارمەتیت دەوێ ژوورەکەت لەگەڵ چاکبەم لەبەرئەوەی تۆ هەمیشه حەزت لەپاك و خاوێنیـه

بەمنداڵەکەت مەڵێ : واز لەم یاریانە بێنە بڕۆ سەعی بکە
بەڵکو پێی بڵـێ : سەعیەکەت تەواو کرد بەیەکەوە یاریی دەکەین

بەمنداڵەکەت مەڵێ :ددانەکانت بشۆ ئەبێ هەموو جارێ پێت بڵێم
بەڵکو پێی بڵـێ : من تۆم خۆشدەوێت لەبەر ئەوەی هەمیشه ددانەکانت دەشوێت بێ ئەوەی من پێت بڵێـم

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

‌کوڕێک له‌سه‌ر دزینی گوڵ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ 7 ساڵ زیندانی كرا ….

ڕێژنە میدیا پۆلیسی شاری كیمیرۆفۆ له‌ باشوری ڕۆژئاوای سیبیریا له‌ ڕوسیا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵی ...