سودی پێچانەوە بۆ دابەزاندنی کێش

رەنگە گرفتی زیادبونی کێشت ھەبێ لەناوچەی سمت و ڕان و وورگدا بەڵام ئەمە بەھۆی شێوازی ژیانی سەردەمیانەوەیە کەتوشی تەمەڵی و کەم جوڵەت دەکات و دەبێتە ھۆی کەڵەکەبونی چەوری تێیدا.
شارەزایانی بواری خۆراکی ھەوڵی دۆزینەوەی رێگایەکی نوێ دەدەن بۆ دابەزاندنی کێش و باشترە شێوازی تەندروست بگریتە بەر بۆ راوێژکردن بەپزیشکی تایبەت.
پێچانەوە بۆ لاوازکردن لەرێگا نوێکانی تایبەتە بۆ لاوازکردن و ئەمەش لەرێی تێکەڵکردنی کۆمەڵێک زەیت و مادەی سروشتیەوەیە کەدەدرێت لەو ناوچەیەی دەتەوێ کێشی دابەزێنیت، دواتر بەپارچەیەک پلاستیک بیپێچەرەوە بۆ ماوەی سەعاتێک یان شەو تا بەیانی پێوەی بخەوە، یان وەرزش بکە پێوەی.
لەسودەکانی:
١. رێگرە لەدەرکەوتنی سیلۆلیت یان تۆپەڵبونی گۆشت و قەڵەویی ڕان و سمت.
٢. ھاوکارە لەرزگاربون لەپێستە مردووەکان و ناوچەکەی شێدار دەکات
٣. دەتپارێزێ لەدەرکەوتنی چرچی و کشانی پێست و نیشانەکانی
٤. رزگارت دەکات لەئازارەکانی ماسولکە و جەستە لەھەندێ ناوچەی لەشدا بۆ ئەو کەسانەی وەرزشی سەخت دەکەن.
لەیادت بێت ئەم پێچانەوەیە بۆ ماوەیەکی درێژ سودی نیە چونکە تەنیا لەش رزگار دەکات لەئاوی زیادە و کاریگەری ئەوتۆی نیە لەسەر چەوری ناو لەش.
سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

هۆکارەکانی سەرئێشەی زۆر لە وەرزی بەهاردا ئەمانەن

ڕێژنە میدیا   سەرئێشە یەكێكە لە كێشە تەندروستییە بڵاوەكان و توشی زۆر كەس دەبێت، بەشێكی ...