بە ناوکی قەیسی فشاری دەرونی لەناوبەرە

ڕێژنە میدیا

 

زۆربەى لاوان و ژن و پیاو و پیر لەکاتى ڕووبەڕووبوونەوەیان بە کێشەیەک، تووشى نەخۆشى دەروونى دەبن و فشارێکى زۆر لەسەریان دروست دەبێت، بۆیە ئەو کەسانە بەهەر شیوەیەک بێت هەوڵدەدەن لەو سترێسە ڕزگاریان ببێت، بەڵام ئێستا بەناوکى قەیسى دەتوانن لەو کیشەیە ڕزگارتان ببێت.
لێکۆڵینەوەیەکى نوێ دەریخستووە، چۆن مەساج بەڕۆنى ناوکى قەیسى هۆکارى لەناوبردنى سترێسە، لەهەمانکاتدا قەیسى چارەسەرى چەندین کیشەى ڕوخسار و لەشى مرۆڤەکانە.
لەلێکۆڵینەوەیەکدا کە هەریەک لەوڵاتانى (ئەمریکا، هندستان، ئینگلتەرا، سوید، ئەڵمانیا و تورکیا بەشدارییان تیایدا کردبوو ئاشکراکراوە، کە ناوکى قەیسى هۆکارى لەناوبردنى ستریسە و سوودەکانیشى بەم شێوەیە، مەساجکردن بەناوکى قەیسى، سترێسى مرۆڤەکان ناهێڵێَت و کێش دادەبەزێنێت و ئێش و ئازاریش لەناودەبات، هەروەها دووگیانیبوونیش ئاسان دەکات، بەتایبەتى بۆ ئەو ئافرەتانەى کە نەزۆکن.

 

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

هۆکارەکانی سەرئێشەی زۆر لە وەرزی بەهاردا ئەمانەن

ڕێژنە میدیا   سەرئێشە یەكێكە لە كێشە تەندروستییە بڵاوەكان و توشی زۆر كەس دەبێت، بەشێكی ...