لە پارێزگای ئەدەنەی تورکیا، ئاهەنگی هاوسەرگریی بۆ دوو بووک بەبئ زاوا ، رێکخرا.

ڕێژنە میدیا

لە پارێزگای ئەدەنەی تورکیا، ئاهەنگی هاوسەرگریی بۆ دوو خوشک کە تەمەنیان 42 و 47 ساڵە، رێکخرا.

ئاژانسی دۆغانی تورکی بڵاویکردەوە، کوێخای ناوچەی سەڵاحەدین بە ناوی ئەحمەد ئاکتاش، ئاهەنگەکەی رێکخستووە ئەمەش بۆ بەدیهێنانی خەونی دوو خووشک کە لە رووی دەرونیەوە تەندروست نین.

ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونی دانیشتوانی ناوچەکە ئەنجامدراوە و هەردوو خوشک جلی سپی بوکێنیان لەبەرکردووە و سەما دەکەن.

سەرنجی خۆت بنووسە