توركیا پێدانی ڤیزای ئەلەكترۆنی بە هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم ڕادەگرێت

ڕێژنە میدیا

 

لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی داهاتوەوە توركیا ڤیزای سەر پاسپۆرتی هاووڵاتیانی هەرێم وعێراق ڕادەگرێت و دەیگۆڕێت بۆ جۆرێكی دیكە و نرخەكەشی زیاد دەكات.

باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە:” بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان ڕێگەیان پێبدرێت سەردانی توركیا بكەن دەبێت لە 15ی نیسانی ئەمساڵەوە، بچنە باڵیۆزخانە و كونسوڵگەرییەكانی توركیا لە شارەكانی عێراق، ئەوەش بە مەبەستی وەرگرتنی ڤیزا لە جۆری” لەزگەیی” لەبری ڤیزای ئەلكترۆنی”.  

ئاماژە بەوەشكراوە،” بۆ لەمەودوا لە بری پێدانی ڤیزای ئەلیكترۆنی ڤیزای لەزگەیی لە پاسپۆرت دەدرێت، ئەوەش لە ڕێگەی كونسوڵخانە و باڵیۆزخانەكانەوە دەدرێتە هاووڵاتیانی عێراق و نرخەكەی زیاترە لە 100 دۆلار، كاركردنیش بە  ڤیزای ئەلكترۆنی كە نرخەكەی نزیكەی 50 دۆلار بوو لەو وادەیەی كە دیاریكراوە ڕادەگیرێت، ئەو كۆمپانیا ڕێگەپێدراوانەی كە مامەڵە لەگەڵ باڵوێزخانەی توركیا دەكەن لە عێراق لەو بڕیارە ئاگاداركراونەتەوە”.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

نرخی دراوەکان , ئەمڕۆ دووشەمە

ڕێژنە میدیا   ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی شوباتی 2020، ، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌ دیناری ...