قایمقامیه‌تی هه‌ولێر له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنەیەك روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ڕێژنە میدیا

 

لە روونكردنەوەیەكدا قایمقامیەتی هەولێر رایگەیاندووە “‏‎به‌پێویستمان زانی سه‌باره‌ت بە بڵاوبوونەوەی ئەو ئاگاداریەی کە لە چەند پەیج وئەکاونتێک دەربارەی ئەوەی گوایە بەبڕیاری بەڕێز قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر دابەشکردنی غازی ماڵان بەپسوولەی خۆراک دەبێت!!”

قایمقامیەت دەڵێت “ئێمە وەک قایمقامیه تى قەزای ناوەندیى هەولێر بە پێویستمان زانی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه بۆ بەرچاو ڕوونی هاوڵاتیان‌ بخه‌ینه‌ ڕوو ئەم پڕوپاگەندەیە ھیچ بنەمایەکی نیەو دوورە لەڕاستی وە ھەر بڕیارو ڕێنماییەک دەربچێت لەلاپەرەی فەرمی قایمقامیەتی ھەولێر بڵاودەکرێتەوە”.

دەشڵێت: بۆیە ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە ئەو بڕە غازەی ڕۆژانە دەگاتە کارگەکانی پارێزگای ھەولێر بەشێوەیەکی ئاسایی و ڕێکوپێک لەنێو گەڕەکەکانی شاری ھەولێر بەسەرھاوڵاتیان دابەش دەکرێت.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

نرخی دراوەکان , ئەمڕۆ دووشەمە

ڕێژنە میدیا   ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی شوباتی 2020، ، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌ دیناری ...