لە بۆشایی ئاسمانەوە شەپۆلێکی رادیۆیی ئاراستەی زەوی دەکرێت

ڕێژنە میدیا

 

شەپۆلی رادیۆیی پێناسەنەکراو لە بۆشای ئاسمانەوە لە سەرچاوەیەکی نەزانراوەوە بەردەوام ئاراستەی زەوی دەکرێ کە 500 ملیۆن ساڵی رووناکی لە زەوی دوورە.

چەند ئەستێرەناسێکی کەنەدی لە تاقیکردنەوەیەک کە لە نێوان 16ـی ئەیلوولی 2018 بۆ 30 تشرینی یەکەمی 2019 کردوویانە، ئەوەیان ئاشکرا کردووە، شەپۆلەکە هەموو 16.35 رۆژ جارێک ئاراستەی زەوی دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی CNN، زانایان پێشبینی ئەوە دەکەن، ئەو شەپۆلە بەهۆی خولانەوەی ئەستێرە بێت، یاخود رەنگە بەهۆی تەنێکەوە بێت کە لەدەرەوەی گەلە ئەسێرەکانە. پێشبینی ئەوەش دەکەن، رەنگە سەرچاوەی شەپۆلەکە ئەستێرەی نیوترۆن بێت.

زانایان دەڵێن، تێگەیشتن لە هۆکاری گەیشتنی ئەو شەپۆلە بە زەوی بۆ تێگەشتن لە گەردوون و چۆنیەتی کارکردنی گرنگی زۆری هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیووە ئەو کارە بکەن.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

تال دانینۆ :هاککردنی بەکتریا بۆ لەناوبردنی شێرپەنجەت

ڕێژنە میدیا نووسینی: تال دانینۆ وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاگا ئیسماعیل لە ڕێکخراوی ئایان لە ١٨٨٤، ...