لەکاتى کاردا چۆن ڕێگە لەخەو دەگریت ؟

ڕێژنە میدیا

 

لەکاتى هاتنى وەرزى زستان و بەرزبوونەوەى پلەى سەرمادا، جۆرە ماندووێتى و بێتاقەتییەک باڵ بەسەر هەموو کەسێکدا دەکێشێت، بەتایبەتى ئەو کەسانەى کە لەدەرەوەن و کاردەکەن، باشە لەکاتى کارکردندا ئەگەر خەوتان هات چۆن دەتوانن ڕێگرى لێبکەن، سایتى (ئیهۆو) بۆ ڕێگرتن لەخەو ئەم ڕێگەیانەى لاى خوارەوەى دیارکردووە:

1- زوو زوو هەواى پاک هەڵمژن:
هەواى پاک و بێگەرد هاوکارى ئەو کەسانە دەکات کە خەویان دێت، بۆ ئەوەى بتوانن خۆیان بەپێوە ڕابگرن، بۆیە پێویستە چەند خولەک جارێک لەشوێنى کارەکەتان بڕۆنە دەرێ و هەواى پاک هەڵبمژن، چونکە ئەو شوێنانەى کە داخراوە و کەم هەوان، مرۆڤ تووشى بێتاقەتى و بێزارى دەکات.

2- بجووڵێن:
بۆ ئەوەى لەکاتى کاردا وزەتان زیاد بکەن، پێویستە زۆر بجووڵێن، واتە زوو زوو لەسەر کارەکانتان هەڵسن و یەک دووجار بەناو شوێنى کارەکانتاندا بسووڕێنەوە، چونکە ئەو کارە وزەتان بۆ ماوەى دوو کاتژمێر کۆدەکاتەوە، هەروەها هاوکارى ماسوولکە و مێشک و دەمارەکانتان دەکات، بۆ ئەوەى بەباشى ئۆکسجین وەربگرن.

3- لەشەکرەمەنى بەدووربن:
ئەگەر هەندێک جار شەکر ببێتە هۆى پێدانى وزە بەهەندێک کەس، بەڵام کاتەکەى زۆر ناخایانێت، چونکە شەکر هۆکارى تواندنەوەى وزەیە.

4- قاوە بخۆنەوە:
بۆ ئەوەى زیاتر چالاکبن و هەست بەماندووێتى نەکەن، قاوە بخۆنەوە، بەڵام بەڕێژەیەکى زۆر نا، چونکە زۆر خواردنەوەى دەبێتە هۆى سەرئێشە و دڵ تێکەڵبوون، بۆیە بەڕێژەیەکى گونجاو چاو و قاوە بخۆنەوە.

5- چاوتان بحەوێننەوە:
ئەگەر لەشوێنى کارەکانتاندا بەبەردەوامى لەسەر کۆمپیوتەر دادەنیشن، پێویستە زوو زوو حەواندنەوە بەچاوتان بدەن، چونکە ماندووێتى چاو دەبێتە هۆى دروست بوونى ماندووێتى جەستە و کەمخەوى، بۆیە ئەو کاتانەى کە دەزانن چاوتان قورس بووە، ئەوا بۆ ماوەى چەند خولەکێک دایبخەن.

6- شوێنى کارەکانتان ڕووناک بکەنەوە:
ئەو شوێنەى کە کارى تێدا دەکەن، ئەگەر دەزانن تاریکە، ئەوا گڵۆپ هەڵبکەن یان پەنجەرەکان بکەنەوە، چونکە ڕووناکى کاریگەرى لەسەر هۆشیارى مێشک و جەستەى مرۆڤ هەیە.

7- گوێ لەمیوزیک بگرن:
بۆ ئەوەى بەئاگابن گوێ لەو گۆرانییانە بگرن، کە تۆنیان خێرایە و دەتانهێنێتە جۆش، چونکە ئەو جۆرە میوزیکانە، کاریگەرییان لەسەر چالاکى مێشکى مرۆڤ هەیە.

8- پێبکەنن:
دڵخۆشبوون هاوکارى چالاکبوونى ئێوە دەکات، بۆیە دەتوانن لەکاتى کاردا چەند خولەکێک بۆ بەسەربردنى کاتى خۆش و پڕ لەپێکەنین دابنێن.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

تال دانینۆ :هاککردنی بەکتریا بۆ لەناوبردنی شێرپەنجەت

ڕێژنە میدیا نووسینی: تال دانینۆ وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاگا ئیسماعیل لە ڕێکخراوی ئایان لە ١٨٨٤، ...