ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌زاخۆ دایك‌و براكه‌ی كوشت، گیانی له‌ده‌ستدا

ڕێژنە میدیا

 

ئه‌و گه‌نجه‌ی ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ له‌زاخۆ دایك‌و براكه‌ی خۆی‌ كوشت، به‌هۆی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌  له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ دهۆك گیانی له‌ده‌ستدا.

 

به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ندروستیی زاخۆ رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌زاخۆ دایك‌و براكه‌ی خۆی‌ كوشت، به‌هۆی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌  له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ دهۆك گیانی له‌ده‌ستدا.

پێشتر شڤان سندی، بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبو، سەعات 3:30 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەكی “حسێنییە”ی زاخۆ، گەنجێك بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی لەماڵی خۆیان كردوەو لەئەنجامدا دایك و برایەكی خۆی كوشتوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە كاتێك ئاسایش و پۆلیسی زاخۆ چونەتە شوێنی روداوەكە بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە، ئەو گەنجە بە هەڕەمەكی تەقەی لە هێزە ئەمنییەكان كردوەو لەئەنجامدا دو فیشەك بەر پۆلیسێك كەوتون و برینداربوە.

بەپێی قسەی بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ، دواتر هێزە ئەمنییەكان توانیاویانە ئەو گەنجە بەبرینداری دەستگیربكەن.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

نرخی دراوەکان , ئەمڕۆ دووشەمە

ڕێژنە میدیا   ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی شوباتی 2020، ، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌ دیناری ...