کەسێک لەناو زیندان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ڕێژنە میدیا

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی ئاسایش-هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ له‌باره‌ی‌ ڕووداوی‌ گیان له‌ ده‌ستدانی‌ تۆمه‌تبارێك له‌ناو زیندان بڵاو كرده‌وه‌.
ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی ئاسایشی‌ هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕوونی‌ كرده‌وه‌، بڕی‌ 60 كیلۆگرام ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیرا و كه‌سێك به‌ناوی‌ به‌ناوی‌ (مه‌جید برایم عه‌بدوڵا) له‌ گوندی‌ سیساوه‌ی‌ سه‌ر به‌شارۆكه‌ی‌ هه‌ریر گیرا.

پشكنین بۆ ماڵه‌كه‌ى كراوه‌ و كه‌سێكى تریش گیراوه‌

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا زیاتر نووسراوه‌، له‌كاتی‌ گرتنی‌ ئه‌و كه‌سه‌ و پشكنینی‌ ماڵه‌كه‌ی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ خێزانه‌كه‌ی‌، كه‌سێكی‌ تر به‌هه‌مان دۆسیه‌ گیرا و بڕێكی‌ تریش ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر ده‌ستی‌ به‌سه‌ر دا گیرا.
ئاسایش ده‌ڵێ، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ گیرا له‌ناو زیندان كۆتایی به‌ ژیانی‌ خۆی‌ هێنا و له‌سه‌ر بڕیاری‌ دادوه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ كرا، ئێسته‌ ڕێككاره‌ یاساییه‌كان به‌رده‌ستن.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

نرخی دراوەکان , ئەمڕۆ دووشەمە

ڕێژنە میدیا   ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی شوباتی 2020، ، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌ دیناری ...