بەڤیدیۆ لە رووداوێکی سەرنجڕاکێشدا یاریزانێکی بۆکسێن بە شێوەیەکی موعجیزە لە مەرگ ڕزگاری دەبێت

کامێراکانی چاودێری یەکێک لە شەقامەکانی شارۆچکەی باکینگهامشایر لە باشوری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا ڕووداوێکی سەرنجڕاکێشی پیکدادانی ئۆتۆمبێلیان تۆمار کردووە کە زاک ماکابی، یاریزانی بۆکسێنی بریتانی بە موعجیزە لە مەرگ ڕزگاری دەبێت.

لە ڤیدۆکەدا کە کامێرای چاودێری تۆماریکردووە ئۆتۆمبێلێک زۆر بە خێرایی لە شەقامەکەوە دێت و خۆی دەکێشێت بە ڤانێکدا کە لە تەنیشتی شۆستەی شەقامەکەوە ڕاگیراوە و لە کاتەشدا گەنجەکە لەسەر شۆستەکە دەڕوات و بە چەند چرکەیەک نێوانی لەگەڵ مەرگ نزیک دەکاتەوە.

دوای ڕووداوەکەش زاک ماکابی وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت تووشی سەرسوڕمان بووە لەوەی چۆن بە سەلامەتی لە ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕزگاری بووە

سەرنجی خۆت بنووسە