شاسوار عەبدولواحید: ئەوەی درۆ لەگەڵ میلەت و دەنگدەران و خودا بکات لای ئێمە جێگای نابێتەوە

ڕێژنە میدیا

 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، ئەوەی درۆ لەگەل خودا، لەگەل میللەت، لەگەل دەنگدەران، لەگەڵ ئەوان بکات، ئەوا لە نەوەی نوێدا جێی نابێتەوە. 
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە پەیامێکیدا نوسیویەتی،  ئەوەی درۆ لەگەل خودا، لەگەل میللەت، لەگەل دەنگدەران، لەگەڵ ئێمە بکات، ئەوا لە نەوەی نوێدا جێی نابێتەوە. 
دەشڵێت، ” بابەتی خانەنشینی پلەبالاکان یەکێک بوو لەو خاڵانەی بانگەشەی نەوەی نوێ کە بەردەوام رەتی دەکردەوە و باسمان دەکرد، هەندێک وا دەزانن ئەم بابەتی خانەنشینی پلە باڵایانە، ئێمە ئێستا دەیوروژێنین، بەلام وا نییە!!”. 
دەقی نوسینەکەی پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید: 
کێ بەڵێنەکانی کاتی بانگەشەی بیرماوە؟
بابەتی خانەنشینی پلەبالاکان یەکێک بوو لەو خاڵانەی بانگەشەی نەوەی نوێ کە بەردەوام رەتی دەکردەوە و باسمان دەکرد.
هەندێک وا دەزانن ئەم بابەتی خانەنشینی پلە باڵایانە، ئێمە ئێستا دەیوروژێنین، بەلام وا نییە!!
لە بەرواری ٢٠١٨/٨/١٥ هەموو کاندیدەکانی لیستی نەوەی نوێ بەڵێننامەیان پێ واژۆ کرا.
وە یەکێک لەو خاڵانەی کە بەڵێنیان دا و دواتریش سوێندیان خوارد، رەتکردنەوەی موچەی خانەنشینی بوو.
بۆیە ئەوەی درۆ لەگەل خودا، لەگەل میللەت، لەگەل دەنگدەران، لەگەڵ ئێمە بکات،ئەوا لەم جوڵانەوەیەدا جێی نابێتەوەو شوێنی زبڵدانی مێژوو دەبێت،نەک جولانەوەیەکی خاوەن ئەخلاق و خاوەن پرنسیپ.
گرنگ ئەوەیە ئێمە و جولانەوەکە و فراکسیۆنەکە، راستگۆبوین لەگەل هاولاتییان و دەنگدەراندا.وە دڵنیاتان دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم ڕێگایە.
سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

نرخی دراوەکان , ئەمڕۆ دووشەمە

ڕێژنە میدیا   ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی شوباتی 2020، ، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌ دیناری ...