لەبەر ئەم هۆکارە لەکاتى کارکردندا خواردنەوەى ئاو پشتگوێ مەخەن

ڕێژنە میدیا

 

بۆ خانمانى ماڵەوە ڕۆژانە خواردنەوەى ئاو نزیکەى (8- 10) پەرداخ بەسە، بەڵام ئەگەر خانمێکى زۆر ئەکتیڤ بێت و زیاتر بجووڵێت و ئاڕەقە زۆر بکاتەوە، ئەوا لەشى پێویستى بەئاو خواردنەوەى زیاترە کە دەگاتە نزیکەى (3) سێ لیتر، واتە (12) دوانزدە پەرداخ.
دکتۆر (یاسەمین برادلێى) پسپۆرى خواردن و کێشى لەش ئاماژە بەوە دەکات، ئاو کاریگەرى ڕاستەوخۆى لەسەر ئۆرگانەکانى جەستەى مرۆڤ هەیە، بەڵام پێویستى جەستەى مرۆڤەکان بەئاو ڕێژەکەى لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە دەگۆڕێت، وتیشى” ئەو کەسانەى لەدەرەوە کاردەکەن و بەبەردەوامى لەسەر کورسى دانیشتوون، پێویستە ڕۆژانە بەلاى کەمەوە نزیکەى (8) هەشت پەرداخ ئاو بخۆنەوە.
دکتۆر یاسەمین باسى لەوەشکرد، تا جووڵەى لەش زیاتر بێت و ئارەقە زۆر بکاتەوە، ئەوا پێویستت بەخواردنەوەى ئاوى زیاترە، واتە دەتوانن (12) دوانزدە پەرداخ ئاو بخۆنەوە کە دەکاتە نزیکەى (3) سێ لیتر، بۆ ئەوەى لەش بەتەندروست بمێنێتەوە و ئۆرگانەکانى لەش بتوانن بەباشى ئەرکەکانى خۆیان بەئەنجام بگەیەنن.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو زانیاریانەی تا ێیستا لەبارەی خواردنەوەی چای سەوز نەتزانیوە ئەمانەن

ڕێژنە میدیا   لێکۆڵینەوەیەک ئاشکرایکردووە، خواردنەوەى (چا)ى سەوز چارەسەرى چەندین نەخۆشییە و هۆکارێکیشە بۆ درێژکردنەوەى ...