سوودەکانى جەرجیر بۆ تەندروستی مرۆڤ ئەمانەن

ڕێژنە میدیا

 

جەرجیر سەوزەیەکى بۆن خۆشە و لەڕووى ڤیتامین (C)یەوە زۆر دەوڵەمەندە، جگە لەوەى ڤیتامینە جیاوازەکانى دیکەى وەکو (K و P) و کانزا جۆراوجۆرەکانیش لەناویدا هەیە.

شارەزایانى بوارى تەندروستى باسیان لەوەکردووە، جەرجیر سوودێکى باش بەتەندروستى دەگەیەنێت و چارەسەرى چەندین نەخۆشییە، چونکە حەزى خواردن دەکاتەوە و گەدە بەهێز دەکات و هەرسکردنیش ئاسان دەکات، هەروەها بەتاڵکەڕەوەى بۆڕى میزە و بۆ جگەریش زۆر بەسوودە و ئازارى جگەر ناهێڵێت، جەرجیر خوێن پاکدەکاتەوە و زەردوویش ناهێڵێت، توانا دەبەخشێتە جەستە و سستمى بەرگرى بەهێز دەکات، جەرجیر هۆکارى زیادکردن و بەهێزکردنى حەزى سێکسکردنە، کۆکە ناهێڵێت و سەرجەم ئەو مادە زیانبەخشانە لەجەستە دووردەخاتەوە، کە زیان بەجەستە و تەندروستى مرۆڤ دەگەیەنن.


شارەزایان ئەوەشیان ئاشکراکردووە، کە سوود لەتۆوى جەرجیر وەردەگیرێت، واتە لەبۆن و تۆوەکەى بەهارات دروست دەکرێت و بۆ خۆشکردنى تام و بۆنى خواردنەکان بەکاردەهێندرێت.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو زانیاریانەی تا ێیستا لەبارەی خواردنەوەی چای سەوز نەتزانیوە ئەمانەن

ڕێژنە میدیا   لێکۆڵینەوەیەک ئاشکرایکردووە، خواردنەوەى (چا)ى سەوز چارەسەرى چەندین نەخۆشییە و هۆکارێکیشە بۆ درێژکردنەوەى ...