عەلی حەمە ساڵح: یەکشەممە موچە دابەشدەکرێت

ڕێژنە میدیا

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند بەدواداچونیان بۆ دابەشنەکردنی موچە کردوە و بڕیارە رۆژی یەکشەممە دابەشکردنی موچە دەست پێ بکات.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە نوسینێکدا لە فەیسبوک کە ئاراستەی موچە خۆرانی کردوە دەڵێت” موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئامادەیە و بەشی هەرێم بۆ ئەم مانگە لە بەغداوە گەیشتووە کە ٤٥٢ ملیار دینارە”.

عەلی حەمە ساڵح راشیگەیاندوە مانگانە، نزیکە یەک ترلیۆن و ٣١ ملیار دینار دێتە وەزارەتی دارایی کە ٨٨٦ ملیاری بۆ موچەو ئەوەی دیکەشی بۆ خەرجی وەزارەتەکان و بەردەوامبونی ھەندێک پرۆژەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند دابەشکردنی موچە کێشەی نیە و رۆژی یەکشەممە دەستپێ دەکات

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

نرخی دراوەکان , ئەمڕۆ دووشەمە

ڕێژنە میدیا   ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی شوباتی 2020، ، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌ دیناری ...